ئەیوب40ckb_bib
1یەزدان بە ئەیوبی فەرموو:2«ئایا ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ توانادارەکە دەکات مافی ئەوەی هەیە سەرزەنشتی بکات؟ئەوەی خودا تاوانبار دەکات با وەڵام بداتەوە!»3ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە:4«من وا سووکوچروکم، چۆن وەڵامت بدەمەوە؟من دەست دەخەمە سەر دەمی خۆم.5جارێک قسەم کرد و بێ وەڵام بووم،دوو جار و ئیتر دووبارەی ناکەمەوە.»6یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی:7«ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە؛من پرسیارت لێ دەکەم وتۆش وەڵامم بدەوە.8«ئایا دادپەروەریم دەخەیتە گومانەوە،تاوانبارم دەکەیت بۆ ئەوەی خۆت بە ڕاستودروست دەربخەیت؟9یان بازووێکت وەک خودا هەیە وبە دەنگێکی وەک دەنگی ئەو دەگرمێنیت؟10ئێستا بە پایەبەرزی و سەرفرازی خۆت بڕازێنەوە،ڕێز و شکۆمەندی بپۆشە.11لافاوی تووڕەییەکەت بڕێژە وتەماشای هەموو لووتبەرزێک بکە و نزمی بکەرەوە،12سەیری هەموو خۆبەزلزانێک بکە و زەلیلی بکە،لە جێی خۆیان پێ بە خراپەکاراندا بنێ.13تێکڕا لەناو خۆڵ نوقومیان بکە،لە تاریکیدا ڕوویان بەند بکە.14منیش دان بەوەدا دەنێم،کە دەستی ڕاستی خۆت دەتوانێت ڕزگارت بکات.15«سەیری بەهێمۆت بکە،کە لەگەڵ تۆ دروستم کردوەک مانگا گیا دەخوات.16ئەوەتا هێزەکەی لە کەمەریەتی وتواناکەی لە ماسوولکەکانی سکیەتی.17کلکی وەک داری ئورز شۆڕ دەکاتەوە؛ماسوولکەکانی ڕانی یەکیان تەنیوە.18ئێسکەکانی لوولەی بڕۆنزن،چوارپەلی وەکو لوولەی ئاسنن.19ئەو سەرەتای کارەکانی خودایە،بەڵام دروستکەرەکەی دەتوانێت بە شمشێر لێی نزیک بێتەوە.20چیاکان سەوزایی بۆ دەردەخەن وهەموو ئاژەڵی کێوی لەتەنیشتی یاری دەکەن.21لەژێر درەختەکانی لۆتس ڕادەکشێت،خۆی دەشارێتەوە لەنێو قامیشی زۆنگەکاندا.22درەختەکانی لۆتس بە سێبەرەکانیان دایدەپۆشن؛شۆڕەبی کەنار جۆگەکان دەوری دەدەن.23ئەگەر ئاوی ڕووبار هەستێت یان ڕووباری ئوردونیش تەووژم بۆ دەمی بهێنێت،ئەو دڵنیایە و ترسی لێ نانیشێت.24ئایا کەس دەتوانێت ڕوو بە ڕوو ڕاوی بکات،یان بە تەڵە بیگرێت و لووتی کون بکات؟