ئەیوب4ckb_bib

وەڵامی یەکەمی ئەلیفاز

1ئینجا ئەلیفازی تێمانی وەڵامی دایەوە:2«ئەگەر یەکێک قسەیەک بکات دڵگران دەبیت؟بەڵام کێ دەتوانێت لە قسەکردن ڕابوەستێت؟3لە یادت بێ تۆ ڕێنمایی زۆر کەست کردووە ودەستە شلبووەکانت توند کردووە.4قسەکانت ئەوانەی هەستاندەوە کە کەوتوون وئەژنۆ لەرزۆکەکانت چەسپاند.5بەڵام ئێستا کە خۆت تووشی تەنگانە بوویت، ورەت بەرداوە،لەوەی کە بەسەر خۆت هاتووە، پەرێشان بوویت.6ئایا پشت بە لەخواترسییەکەت نابەستیت؟ئایا بێ کەموکوڕییەکەت هیوابەخش نییە؟
7«بەبیر خۆتی بهێنەرەوە، بێتاوانێکت بینیوە فەوتابێت،یاخود کەسە سەرڕاستەکان لەناوچووبن؟8وەک بینیوتە، ئەوانەی خراپە دەکێڵن وچەرمەسەری دەچێنن، خۆیان دروێنەی دەکەن.9بە هەناسەی خودا لەناودەچن وبە بای تووڕەییەکەی نامێنن.10مڕەمڕی شێر و دەنگی نەڕەی وکەڵبەی شێرەکان شکێنران.11شێر دەفەوتێت لەبەر نەبوونی نێچیر وبەچکەی شێرەکە پەرتەوازە دەبن.
12«وشەیەک بۆ لای من دزەی کرد،گوێم چرپەیەکی بیست.13لە مۆتەکەی شەومداکاتێک مرۆڤ خەوێکی قووڵ دەیباتەوە،14ترس و تۆقینێک منی داگرت وهەموو ئێسکەکانم لەرزین.15ڕۆحێک بە بەردەممدا تێپەڕی ومووەکانی لەشم مووچڕکەیان پێدا هات.16ڕاوەستا،بەڵام نەمزانی چی بوو،شێوەیەک لەبەرچاوم بوو،چرپەیەک و دەنگێکم بیست:17”ئایا مرۆڤ لە خودا ڕاستودروستترە،یان پیاو لە بەدیهێنەرەکەی بێگەردتر دەبێت؟18ئەگەر خودا متمانە بە خزمەتکارەکانی نەکات وگومڕایی بخاتە پاڵ فریشتەکانی،19ئەی چەند زیاتر متمانە بە دانیشتووانی ناو خانووی قوڕ ناکات،ئەوانەی بنەچەیان لە خۆڵەوەیە ووەک مۆرانە پان دەکرێنەوە.20لەنێوان بەیانی و ئێوارەدا تێکدەشکێنرێن،بێ ئەوەی کەس ئاگای لێیان بێت بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن.21ئایا گوریسی ڕەشماڵەکانیان هەڵنەکێشراوە،تاکو بەبێ دانایی بمرن؟“