ئەیوب29ckb_bib

بەرگری کۆتایی ئەیوب

1ئەیوب سەرلەنوێ دەستی بە قسە کردەوە و گوتی:2«خۆزگەم بە مانگەکانی ڕابردوو،بەو ڕۆژانەی کە خودا منی پاراست،3کاتێک چراکەی خۆی لە سەرم هەڵکرد وبە ڕووناکی ئەو بەناو تاریکیدا دەڕۆیشتم!4خۆزگە بەو ڕۆژانەی کە لە هەڕەتی هێز و توانادا بووم،هاوڕێیەتییە گیانی بەگیانییەکەم لەگەڵ خودا چادرەکەی منی بەرەکەتدار کردبوو،5خودای هەرە بەتوانا هێشتا لەگەڵم بوو ومنداڵەکانیشم لە چواردەورم بوون،6کاتێک پێیەکانم بە شیر دەشوشت،تاشەبەردیش جۆگەکانی زەیتی بۆ هەڵدەقوڵاندم.
7«کاتێک بۆ لای دەروازەی شارەکە دەچووم ولە گۆڕەپانەکەدا دیوەخانی خۆم ئامادە دەکرد،8گەنجەکان کە منیان دەبینی خۆیان دەشاردەوە،پیرانیش لەبەرم هەڵدەستان و ڕادەوەستان؛9پیاوە گەورەکان نەیاندەویست قسە بکەن،دەستیان دەخستە سەر دەمی خۆیان؛10پیاوماقوڵان دەنگیان لێ دەبڕا وزمانیان بە مەڵاشوویانەوە دەنووسا.11ئەوەی گوێی لێم دەبوو ستایشی دەکردم،ئەو چاوەی کە دەیبینی شایەتی بۆ دەدام،12چونکە ئەو هەژارانەی کە هاواریان بۆ دەهێنام وئەو هەتیوانەی کە بێکەس بوون ڕزگارم دەکردن.13ئەوانەی لە سەرەمەرگدا بوون بەرەکەتیان دەدامێ ودڵی بێوەژنم دەهێنایە قریوە.14ڕاستودروستیم لەبەر دەکرد و دەمپۆشی؛دادپەروەری کەوا و مێزەرەکەم بوو.15دەبووم بە چاو بۆ نابینایان وبە قاچ بۆ شەلان.16من بۆ نەداران باوکێک دەبووم وبەرگریم لە کەسێک دەکرد کە پێی ئاشنا نەبووم.17کەڵبەی ستەمکارم وردوخاش دەکرد ولەنێو ددانەکانی نێچیرم دەڕفاند.
18«جا گوتم: ”لەناو لانەکەی خۆم ڕۆح بەدەستەوە دەدەم ووەک لم ڕۆژگارم زۆر دەبێت.19ڕەگم بەرەو ئاوەکان درێژ دەبێتەوە،بە درێژایی شەو شەونم بەسەر چڵەکانمەوە دەبێت.20شکۆمەندیم بە هەمیشەیی لەگەڵم دەبێت،کەوانەکەم لە دەستم نوێ دەبێتەوە.“
21«گوێیان لە من دەگرت و چاوەڕێیان دەکردلە کاتی ڕاوێژکردنم گوێیان بۆم شل دەکرد.22لەدوای قسەکانم هیچیان لە دەم نەدەهاتە دەرەوە؛قسەکانم دڵۆپەی بەسەریاندا کرد.23چاوەڕێیان دەکردم وەک چاوەڕێی نمە باران بکەن ودەمیان دەکردەوە وەک بۆ بارانی بەهار.24کاتێک لەگەڵیان ڕووخۆش دەبووم، باوەڕیان نەدەکرد؛کاتێک ڕەزامەندیم پیشان دەدا، چاوەڕێی ئەوەیان نەدەکرد.25ڕێگام بۆیان هەڵدەبژارد و وەک سەرۆک دادەنیشتم؛وەک پاشایەک لەناو سوپا نیشتەجێ دەبووم،وەک ئەوەی دڵنەوایی شیوەنگێڕان دەداتەوە.