ئەیوب27ckb_bib
1ئەیوب دیسان بە هەمان شێوە قسەی کردەوە و گوتی:2«بە گیانی خودا کە مافی خۆمی لێم داماڵیوە،سوێند بە توانادارەکە کە ناخی منی تاڵکردووە،3هەتا ئەو کاتەی کە ژیانم لەبەر بێت،هەناسەی خودا لە لووتمدا بێت،4لێوەکانم بە خراپە نادوێن وزمانم بە فێڵ ناگەڕێت.5لە من بەدوور بێت بڵێم کە ڕاستییەکەی لای ئێوەیە،هەتا ئەو کاتەی ژیان بەدەستەوە دەدەم دروستی لە خۆم دانابڕم.6دەستم بە ڕاستودروستی خۆمەوە گرتووە و شلی ناکەم،بە درێژایی ژیانم ویژدانم سەرزەنشتم ناکات.7«با دوژمنم وەک بەدکار بێت وبەرهەڵستکارم وەک زۆردار بێت.8خوانەناس کە دەبڕدرێتەوە چ هیوایەکی هەیە،کاتێک خودا ژیانی دەڕفێنێت؟9ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێتکە تەنگانەی بەسەردا دێت؟10یان ئایا بە توانادارەکە دڵخۆش دەبێت؟ئایا هەموو کاتێک داوا لە خودا دەکات؟11«من توانای خوداتان پێ دەناسێنم؛کارەکانی توانادارەکە لە ئێوە ناشارمەوە.12ئەوەتا ئێوە هەمووتان بینیتان،ئیتر بۆچی بە پووچی دەدوێن؟13«ئەمە بەشی کەسی بەدکارە لەلایەن خوداوە،میراتی ستەمکارە کە لە توانادارەکەوە وەریدەگرن.14ئەگەر کوڕانی زۆر بوون ئەوا بۆ شمشێرن ونەوەکەشی تێر نان نابن.15دەرد پاشماوەکەی دەخاتە ناو گۆڕ وبێوەژنەکانیان ناگرین.16ئەگەر زیو وەک خۆڵ وجلوبەرگ وەک قوڕ کەڵەکە بکات،17ئەوەی ئامادەی دەکات ڕاستودروست لەبەری دەکات،بێتاوان زیوەکەی دابەش دەکات.18وەک قۆزاخەی مۆرانە ماڵەکەی خۆی بنیاد دەنێت ووەک کەپرێک چاودێر دروستی بکات.19بە دەوڵەمەندی ڕادەکشێت، بەڵام جارێکی دیکە نایکات؛کە چاوی دەکاتەوە هیچی نەماوە.20کارەساتەکان وەک لافاو پێی دەگەن،ڕەشەبایەک بە شەو دەیڕفێنێت.21بای ڕۆژهەڵات هەڵیدەگرێت و دەڕوات،لە شوێنی خۆی ڕایدەماڵێت.22لەبەردەم با بەهێزەکە هەڵدێت،بایەکەش بەبێ بەزەیی لێی دەدات.23بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەی بۆ لێدەدات،بە فیکەلێدان لە جێی خۆیەوە دەریدەکات.»