ئەیوب18ckb_bib

وەڵامی دووەمی بیلدەد

1بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:2«هەتا کەی تەڵە بۆ قسە دەنێنەوە؟تێبگەن ئینجا ئێمە دەتوانین قسە بکەین.3بۆچی بە ئاژەڵ دانراین ولەبەرچاوتان گێل بووین؟4ئەی ئەوەی لە ڕقی خۆی، خۆی دەخواتەوە،ئایا لەبەر تۆ زەوی چۆڵ بکرێت وتاشەبەرد لە جێی خۆی بجوڵێت؟
5«بەڵێ چرای بەدکاران دەکوژێتەوە وگڕی ئاگرەکەی ڕووناکی نابەخشێت.6لەناو چادرەکەی ڕووناکی تاریک دەبێت وچراکەی تەنیشتی دەکوژێتەوە.7هێزی هەنگاوەکانی کورت دەبن وڕاوێژەکەی خۆی دەیخات.8بە پێیەکانی خۆی بۆ ناو داو هەنگاو دەنێت،جا لەناو تۆڕدا گیر دەخوات.9تەڵە پاژنەی پێی دەگرێت وفاقە توند دەیگرێت.10داوەکانی لە زەوی شاردراونەتەوە وتەڵەکەی لەسەر ڕێگایە.11بەڵاکان لە هەموو لایەکەوە دەیتۆقێنن وهەنگاوبەهەنگاو دوای کەوتوون.12برسیێتی بڕستی لێ بڕی وکارەسات چاوەڕێی کەوتنی دەکات.13نەخۆشی پارچەکانی پێستەکەی دەخوات،یەکەم بەری مەرگ ئەندامەکانی لەشی دەخوات.14لە ئارامی ناو چادرەکەی خۆی دەڕفێنرێت،بەرەو لای پاشای بەڵاکان پەلکێش دەکرێت.15ئەوەی هی ئەو نییە لەناو چادرەکەی نیشتەجێ دەبێت،گۆگرد بەسەر جێی مانەوەی پەخش دەکرێت.16لە ژێرەوە ڕەگوڕیشەی وشک دەبێت ولە سەرەوەش لقەکانی سیس دەبن.17یادەوەری لە زەوی نامێنێت ولەسەر ڕووی وشکانیش هیچ ناوێکی نییە.18لە ڕووناکییەوە پاڵ دەدرێت بۆ تاریکی ولە جیهان دەردەکرێت.19نە نەوە و نە وەچەی لەنێو گەلەکەی دەبێت،نە دەربازبوو لەنێو چادرەکانی.20خەڵکی ڕۆژئاوا لە ڕۆژی حوکمدان لەسەر ئەودا دەحەپەسێن،گەلانی ڕۆژهەڵات مووچڕکەیان پێدا دێت.21ئەوە نشینگەی بەدکارانە وئەمە شوێنی ئەوانەیە کە خودا ناناسن.»

No translations available.