ئەیوب15ckb_bib

وەڵامی دووەمی ئەلیفاز

1ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:2«ئایا کەسی دانا بە نەزانی وەڵام دەداتەوە ومێشکی بە شتی هیچوپووچ پڕ دەکات؟3ئایا بە قسەی بێ سوود بەڵگە دێنێتەوە وبەو لێدوانانەی قازانجی لێ ناکات؟4بەڵام تۆ لەخواترسی پێشێل دەکەیت وخەڵک لە خواپەرستی دوور دەخەیتەوە.5بێگومان گوناهەکانت دەمت فێر دەکەن وزمانی تەڵەکەبازی هەڵدەبژێریت.6زمانی خۆت تاوانبارت دەکات، نەک من،لێوەکانت لە دژت شایەتی دەدەن.
7«ئایا تۆ یەکەم مرۆڤ بوویت لەدایک بوویت؟یان لەپێش گردەکانەوە دروستبوویت؟8ئایا لە ئەنجومەنی خودا گوێت گرتبوو؟ئایا داناییت بە باڵای خۆتدا بڕیوە؟9چی دەزانیت کە ئێمە نایزانین،چی تێدەگەیت کە لەلای ئێمە نەبێت؟10پیر و ڕیش سپی وامان لەناودایە،تەمەنی لە باوکت زیاترە.11ئایا دڵنەواییەکانی خودا وبە نەرمی قسەکردن لەگەڵت کەمە؟12بۆچی دڵت دەتبات وبۆچی چاوەکانت دەبریسکێنەوە،13بۆ ئەوەی ڕۆحت لە دژی خودا وەربگێڕیت وقسەی وا لە دەمت بهێنیتە دەرەوە؟
14«مرۆڤ کێیە هەتا بێگەرد بێت ولەدایکبوو لە ژن کێیە هەتا ڕاستودروست بێت؟15ئەگەر خودا متمانە بە پیرۆزەکانی خۆی ناکات،کەواتە ئاسمان لەبەرچاوی بێگەرد نییە،16ئیتر مرۆڤ کە ناڕەوایی وەک ئاو دەخواتەوەدەبێت چەند قێزەون و گەندەڵ بێت؟
17«من پێت دەڵێم گوێم لێ بگرە،باسی ئەوە دەکەم کە بینیم،18ئەوەی دانایان لە باوباپیرانیانەوە پێیان ڕاگەیەنراوە وئەوانیش نەیانشاردووەتەوە،19ئەوانەی خاکەکە تەنها بەوان دراوە وهیچ نامۆیەک بەناویاندا تێنەپەڕیوە.20بەدکار ڕۆژانە دەتلێتەوە،ژمارەی ساڵانی ستەمکاریش دیاریکراوە.21دەنگێکی ترسناک لە گوێیەکانیەتی ولە ساتی ئاشتیدا تێکدەر بۆی دێت.22لەو باوەڕەدا نییە لە تاریکی دەگەڕێتەوە؛چاوەڕوانی شمشێرە.23ئەو وێڵە و دەبێتە نێچیری سیسارکە کەچەڵ،دەزانێت کە ڕۆژی تاریکی نزیکە.24تەنگانە و ئازار دەیتۆقێنن وبەسەریدا زاڵن وەک پاشایەکی ئامادە بۆ پەلاماردان،25چونکە بە تووڕەییەوە دەستی لە خودا ڕادەوەشێنێت،لە دژی خودای هەرە بەتوانا پاڵەوانیێتی نواند،26بە کەللەڕەقییەوە بەرەو ئەو ڕایکردبە قەڵغانە ئەستوور و بەهێزەکەیەوە.
27«هەرچەندە دەموچاوی بە چەوری داپۆشی وناوقەدی خۆی بە پیو ئەستوور کرد،28بەڵام لە شارۆچکەی کاولبوو نیشتەجێ دەبێت،لەو ماڵانەی کەسی تێدا ناژیێت وخەریکن دەبنە کەلاوە.29لەمەودوا دەوڵەمەند نابێت و سامانەکەی جێگیر نابێت،دەستکەوتی لەناو زەویدا بەرفراوان نابێت.30لە تاریکی دەرباز نابێت،کڵپەی گڕێک پۆپکەکانی وشک دەکات وبە فووێکی دەمی نامێنێت.31جێی باوەڕ نابێتبە شتی پووچ وێڵ دەبێت،چونکە شتی پووچ دەبێت بە کرێیەکەی.32پێش ئەوەی ڕۆژی خۆی تەواو بێت،دەفەوتێت و گەڵاکەی سەوز نابێت.33وەک ترێ پەسیرەکانی دەکەوێت ووەک زەیتوون گوڵەکەی هەڵدەوەرێت.34کۆمەڵی خوانەناسان چۆڵوهۆڵ دەبێت،ئاگریش ڕەشماڵی بەرتیلخۆران دەسووتێنێت.35بە ئاژاوە دووگیان بوون و خراپەیان بۆ لەدایک دەبێت،سکیان پیلانی فێڵ و درۆ پێکدەهێنێت.»