یەرمیا47ckb_bib

پەیامێک سەبارەت بە فەلەستییەکان

1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە فەلەستییەکان، بەر لەوەی فیرعەون پەلاماری غەزە بدات:
2یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا ئاو لە باکوورەوە هەڵدەستێت ودەبێتە لافاوێکی ڕاماڵ،زەوی و هەرچی لەسەریەتی ڕایدەماڵێت،شار و دانیشتووانەکەی.خەڵکی هاوار دەکەن،هەموو دانیشتووانی خاکەکە واوەیلا دەکەن3لە دەنگی تەقەی سمی ئەسپە بە تواناکانی،لە خڕەی گالیسکەکانی وجیڕەی چەرخەکانی.باوک ئاوڕ لە کوڕ ناداتەوەلەبەر شلبوونی دەستەکانی.4لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆژە هاتووەبۆ تەفروتوناکردنی فەلەستییەکان وبۆ بڕینەوەی هەموو پاشماوەیەککە بتوانن پشتگیری پاشایەتی سور و سەیدا بکەن.یەزدان خەریکە فەلەستییەکان تەفروتونا دەکات،پاشماوەی کەناری کەفتۆر.5خەڵکی غەزە لەبەر ماتەم سەریان دەتاشن،ئەسقەلان کپ دەبێت.ئەی پاشماوەی خەڵکی دۆڵەکان،هەتا کەی لەشی خۆتان بریندار دەکەن؟
6«”ئای ئەی شمشێری یەزدان،هەتا کەی پشوو نادەیت؟بڕۆ ناو کێلانەکەتەوە وهێدی بە و کپ بە.“7بەڵام چۆن پشوو دەداتکە یەزدان فەرمانی پێکردبێت،لە دژی ئەسقەلان و لە دژی کەناری دەریا،لەوێ ئەرکی پێ سپارد؟»