یەرمیا3ckb_bib
1«ئەگەر پیاو ژنی خۆی تەڵاق بدات وژنەکەی لەلای بڕوات و شوو بە پیاوێکی دیکە بکات،ئایا کابرا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە لای ئەو ژنە؟ئایا ئەو خاکە بە تەواوی گڵاو نابێت؟بەڵام تۆ لەشی خۆتت بە زۆر دۆست فرۆشت،ئایا ئێستا دەگەڕێیتەوە لام؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.2«چاو هەڵبڕە بۆ گردۆڵکەکان و ببینە!بزانە جێی ژووانێک هەیە کە لێی زەلیل نەکرابیت؟وەک کۆچەر لە چۆڵەوانیلەسەر ڕێگاکان بۆ خۆشەویستان دانیشتیت.بە لەشفرۆشیت و بە خراپەتخاکەکەت گڵاو کرد.3جا لێزمە باران ڕاوەستا وبەهارە بارانیش نەبوو،کەچی تۆ ناوچەوانی ژنە لەشفرۆشێکت هەبوو،شەرم لەخۆکردنەوەت ڕەتکردەوە.4ئایا هەر ئێستا بانگت نەکردم،”باوکە! تۆ هاوڕێی گەنجیێتی منیت!5ئایا هەتاهەتایە تووڕە دەبیت؟ئایا هەتا کۆتایی هەڵدەچیت؟“بەم شێوەیە قسەت کرد،بەڵام تۆ ئەو هەموو خراپەیەت کرد کە توانیت.»