یەرمیا23ckb_bib

لقە ڕاستودروستەکە

1یەزدان دەفەرموێت: «قوڕبەسەر ئەو شوانانەی مەڕی مێگەلەکەم دەفەوتێنن و پەرتوبڵاوی دەکەنەوە!»2لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لەبارەی ئەو شوانانەی کە شوانایەتی گەلەکەی من دەکەن، ئەمە دەفەرموێت: «ئێوە مەڕەکانی منتان پەرتوبڵاوکردەوە و دەرتانکرد و گرنگیتان پێنەدا، لەبەر ئەوە منیش لەسەر خراپی کردەوەکانتان سزاتان دەدەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.3«بەڵام من پاشماوەی مێگەلەکەی خۆم لە هەموو ئەو خاکانە کۆدەکەمەوە کە دەرمکردن بۆی، دەیانگەڕێنمەوە بۆ لەوەڕگاکانیان و زاوزێ دەکەن و زۆر دەبن.4ئینجا شوانیان بۆ دادەنێم و شوانایەتییان دەکەن، ئیتر ناترسن و ناتۆقن و ون نابن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.5یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت،لقێکی ڕاستودروست لە داودەوە هەڵدەستێنم،پاشایەک بە دانایی پاشایەتی دەکات،ڕاستودروستی و دادپەروەری لە زەویدا پەیڕەو دەکات.6لە سەردەمی ئەودا یەهودا ڕزگاری دەبێت وئیسرائیل بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت.ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت:”یەزدان ڕاستودروستیمانە.“»7یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا سەردەمێک دێت، چیتر ناڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا،“8بەڵکو دەڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی ڕەچەڵەکی بنەماڵەی ئیسرائیلی لە خاکی باکوورەوە دەرهێنا و لە هەموو ئەو خاکانەوە بۆ ئەوێ دەریکردن.“ ئەوانیش لەسەر خاکەکەی خۆیان نیشتەجێ دەبن.»

پێغەمبەرە درۆزنەکان

9سەبارەت بە پێغەمبەرەکان:دڵم لە ناخمدا وردوخاش بووە،هەموو ئێسکەکانم دەلەرزن.من وەک کەسێکی سەرخۆشم لێهات،وەک پیاوێک شەراب بەسەریدا زاڵ بووبێت،لەبەر یەزدان ولەبەر فەرموودە پیرۆزەکانی.10خاکەکە پڕ بووە لە داوێنپیسان،خاکەکە لەبەر نەفرەت دەناڵێنێت،لەوەڕگاکانی چۆڵەوانی وشک بوون.پێغەمبەران لەسەر ڕێڕەوی خراپە دەڕۆن ودەسەڵاتیان بۆ ستەم بەکاردەهێنن.
11«پێغەمبەر و کاهین هەردووکیان گڵاوبوون،تەنانەت لە پەرستگاکەشم خراپەی ئەوانم بەرچاوکەوت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12«لەبەر ئەوە ڕێگاکانیان خلیسکە بۆیان،بۆ ناو تاریکی دەردەکرێن ولەوێ دەخزێن،چونکە بەڵایان بەسەردا دەهێنملە ساڵی سزادانیان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
13«لەنێو پێغەمبەرەکانی سامیرەداقێزەونییەکەم بینی،بەهۆی بەعلەوە پێشبینی دەکەن وئیسرائیلی گەلی من گومڕا دەکەن.14لەنێو پێغەمبەرەکانی ئۆرشەلیمیشئەوەی بینیم موچڕکە بە لەشدا دەهێنێت:داوێنپیسی و ڕێی درۆیان گرتووەتەبەر،خراپەکاران هاندەدەنبۆ ئەوەی کەس لە خراپەکەی نەگەڕێتەوە.ئەوان بۆ من وەک سەدۆمیان لێهاتووە،خەڵکی ئۆرشەلیمیش وەک عەمۆرا.»15لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار سەبارەت بە پێغەمبەرەکان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من زەقنەبووتیان دەرخوارد دەدەم وئاوی ژەهراوییان پێ دەنۆشم،چونکە لەلای پێغەمبەرەکانی ئۆرشەلیمەوەگڵاوی بۆ هەموو زەوی بڵاو بووەوە.»16یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«گوێ لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە مەگرن کە پێشبینیتان بۆ دەکەن،چونکە ئەوان تەفرەتان دەدەن.لە خەیاڵی بیری خۆیانەوە دەدوێن،نەک لەسەر زمانی یەزدانەوە.17ئەوانەی سووکایەتی بە من دەکەن، دەڵێن،”یەزدان دەفەرموێت، ئاشتیتان بۆ دەبێت.“هەروەها هەموو ئەوانەی بەدوای کەللەڕەقی خۆیان کەوتوون، دەڵێن،”خراپەتان بەسەرنایەت.“18بەڵام کامیان لە ئەنجومەنی یەزدان ڕاوەستا وبینی و گوێی لە فەرموودەکانی بوو؟کامیان فەرموودەکانی بیست و گوێی لێ گرت؟19ئەوەتا ڕەشەبای یەزدانلە تووڕەییدا هەڵدەچێت،گەردەلوولێکی ڕاماڵەلەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات.20تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوەهەتا نیازەکانی دڵی خۆیبە تەواوی جێبەجێ نەکات.لە داهاتوودابە ڕوونی تێی دەگەن.21من ئەو پێغەمبەرانەم نەنارد،بە پەلە پەیامیان ڕاگەیاند،من قسەم لەگەڵیان نەکرد،کەچی خۆیان پێشبینییان کرد.22بەڵام ئەگەر لە ئەنجومەنی مندا بووەستابان،فەرموودەکانی منیان بە گەلەکەم ڕادەگەیاند ولە ڕێگا خراپەکانیان ولە خراپەی کردەوەکانیان دەیانگێڕانەوە.
23«ئایا من تەنها لە نزیکەوە خودام ولە دوورەوە خودا نیم؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.24«یان کەس هەیە لە پەناگا خۆی بشارێتەوە ومن نەیبینم؟ئایا من ئاسمان و زەوی پڕناکەمەوە؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.25«گوێم لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە بوو کە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن، دەڵێن: ”خەونم بینی! خەونم بینی!“26هەتا کەی ئەمە لە دڵی ئەو پێغەمبەرە درۆزنانە دەبێت کە بە خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینی بکەن؟27بەو خەونانەی بۆ یەکتری دەگێڕنەوە وای لێک دەدەنەوە ناوی من لەبیری گەلەکەم ببەنەوە، وەک چۆن باوباپیرانیان لەبەر پەرستنی بەعل ناوی منیان لەبیرچوو.28با ئەو پێغەمبەرەی خەونی هەیە خەونەکەی بگێڕێتەوە، بەڵام با ئەوەی فەرموودەی منی لەلایە بە دڵسۆزییەوە فەرموودەی من ڕابگەیەنێت! گەنم و کا زۆر لە یەکتری جیاوازن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.29«ئایا فەرموودەکانم وەک ئاگر نین؟ وەک چەکوش بەرد وردوخاش ناکەن؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.30یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم، ئەوانەی فەرموودەکان لە یەکتری دەدزن، جا دەڵێن کە لە منەوە هاتووە.31ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم، ئەوانەی زمانیان دەخەنەگەڕ و ڕایدەگەیەنن: ”ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“32ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم کە بە خەونی درۆوە پێشبینی دەکەن، ئەوانەی بە شانازییەوە درۆکانیان دەگێڕنەوە و گەلەکەم گومڕا دەکەن، بەڵام من نە ناردوومن و نە فەرمانم پێکردوون. هیچ سوودێکیش بەم گەلە ناگەیەنن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

پەیام و پێغەمبەرایەتی درۆزن

33«کاتێک ئەم گەلە یان پێغەمبەر یان کاهینێک لێت دەپرسێت: ”سروشی یەزدان چییە؟“ پێیان بڵێ: ”سروشی چی؟ یەزدان دەفەرموێت: من لە کۆڵ خۆمتان دەکەمەوە.“34هەرکەسێک، پێغەمبەر یان کاهین یان لە گەل، ئەگەر وا بڵێت: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ خۆی و ماڵەکەی سزا دەدەم.35ئاوا بە یەکتری دەڵێن، هەریەکە بە برادەرەکەی و هەریەکە بە براکەی: ”وەڵامی یەزدان چی بوو؟ یەزدان چی فەرموو؟“36بەڵام چیتر باسی ”سروشی یەزدان“ ناکەن، چونکە هەرکەسە و قسەکەی خۆی دەبێت بە سروشەکەی، ئێوە دەستکاری فەرموودەکانی خودای زیندووتان کرد، فەرموودەکانی خودامان، یەزدانی سوپاسالار.37ئاوا بە هەر پێغەمبەرێک دەڵێیت: ”وەڵامی یەزدان چی بوو؟ یەزدان چی فەرموو؟“38هەرچەندە وا بڵێن: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی ئەم قسەیە دەکەن: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ هەرچەندە من بۆم ناردوون کە وا نەڵێن: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“39لەبەر ئەوە بە تەواوی لەبەردەمی خۆم هەڵتاندەگرم و لە کۆڵ خۆمتان دەکەمەوە، خۆتان و ئەم شارەش کە بە خۆتان و باوباپیرانتانم داوە.40ڕیسواییەکی هەتاهەتایی و سەرشۆڕییەکی هەتاهەتاییتان لەسەر دادەنێم کە هەرگیز لەیاد نەچێت.»