ئیشایا64ckb_bib

1خۆزگە ئاسمانت شەق دەکرد و دەهاتیتە خوارەوە،چیاکان لەبەردەمت دەلەرزین!2وەک ئەوەی ئاگر گڕ بەردەداتە پوشوپەڵاش وئاگر وا دەکات ئاو بکوڵێت،وەرە خوارەوە، با دوژمنانت ناوت بزانن،با نەتەوەکان لەبەردەمتدا بلەرزن.3کاتێک کارە ترسناکەکانت کرد کە چاوەڕێمان نەدەکرد،دابەزیت و چیاکان لەبەردەمتدا لەرزین.4لە کۆنەوە نە گوێیان لێ بووە ونە بیستوویانە،هیچ چاوێک خودایەکی جگە لە تۆ نەبینیوە،ئەوە بکات بۆ ئەو کەسەی چاوەڕێی دەکات.5تۆ دێیت بۆ یارمەتی ئەوانەی بە دڵخۆشییەوە کاری ڕاستودروستی دەکەن،ئەوانەی بیر لە ڕێگاکانت دەکەنەوە هەتا پەیڕەوی بکەن.بەڵام کاتێک ئێمە بە بەردەوامی گوناهمان لە دژی ئەوان کرد،تۆ تووڕە بوویت.ئیتر چۆن ڕزگار دەبین؟6هەموومان وەک کەسێکی گڵاومان لێ هات،هەموو کاری ڕاستودروستیمان وەک پەڕۆی پیسی مانگانەی ئافرەت بوو.هەموو وەک گەڵا سیس بووین،تاوانەکانمان وەک با هەڵماندەگرێت.7کەس نییە بە ناوی تۆوە نزا بکاتیان وریابێت بۆ ئەوەی خۆی بە تۆوە بگرێت،چونکە ڕووی خۆتت لێمان شاردەوە وبە دەست تاوانەکانمان ئێمەت تواندەوە.
8بەڵام ئەی یەزدان، تۆ باوکی ئێمەیت،ئێمە قوڕین و تۆ گۆزەکەری ئێمەیت وئێمە هەموو دەستکردی تۆین.9ئەی یەزدان، تەواو تووڕە مەبە وهەتا کۆتایی تاوانمان بەبیر خۆت مەهێنەرەوە،تکایە، تەماشامان بکە!ئێمە هەموو گەلی تۆین.10شارە پیرۆزەکانت بوون بە چۆڵەوانی،سییۆن بوو بە چۆڵەوانی و ئۆرشەلیم وێران بوو.11پەرستگای پیرۆزی و شانازیمان، کە لەوێ باوباپیرانمان ستایشی تۆیان کرد،بە ئاگر سووتێنراوە وهەموو ئەو شوێنانەی کە بۆ ئێمە گەنجینە بوون، بە کەلاوە بوون.12ئەی یەزدان، ئایا لەدوای هەموو ئەمانە لە یارمەتیدان خۆت بە دوور دەگریت؟ئایا بێدەنگ دەبیت و بە تەواوی سزامان دەدەیت؟