ئیشایا52ckb_bib

1ئەی سییۆن، بەئاگا بە! بەئاگا بە!بەرگی هێزت لەبەر بکە،ئەی ئۆرشەلیم، شاری پیرۆز،بەرگی جوانیت بپۆشە،چونکە ئیتر لەمەودوا نایەتە ناوتخەتەنەنەکراو و گڵاو.2ئەی ئۆرشەلیم، لەناو خۆڵ هەستە وخۆت بتەکێنە، لەسەر تەخت دابنیشە.ئەی ڕاپێچکراوەکە، شاری سییۆن،کۆتەکانی ملت بکەرەوە.3ئێستا یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«بەخۆڕایی فرۆشران،بەبێ پارە دەکڕدرێنەوە.»4هەروەها یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«سەرەتا گەلەکەم دابەزین بۆ میسر و ئاوارەبوون لەوێ،لەم دواییانەشدا ئاشور ستەمی لێدەکرد.»5یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا لێرە چیم هەیە؟«گەلەکەم بەخۆڕایی بردرا وفەرمانڕەواکانی دەلوورێنن،بەردەوام بە درێژایی ڕۆژیشکفر بە ناوی من دەکرێت.6لەبەر ئەوە گەلەکەم بە ناوی من ئاشنا دەبن،لەو ڕۆژەدا دەزاننئەوەتام، ئەوە منم کە ئەم بەڵێنە دەدەم.»یەزدان دەفەرموێت.
7چەند جوانە لەسەر چیاکانپێیەکانی مزگێنیدەران،ڕاگەیەنەری ئاشتی،مزگێنیدەری خۆشی،ڕاگەیەنەری ڕزگاری،ئەوانەی بە سییۆن دەڵێن:«خودات پاشایەتی دەکات!»8گوێ بگرە! ئێشکگرەکانت دەنگیان هەڵدەبڕن،پێکەوە هاواری خۆشی دەکەن،بە چاوی خۆیان دەبیننکاتێک یەزدان دەگەڕێتەوە بۆ سییۆن.9ئەی کەلاوەکانی ئۆرشەلیم،پێکەوە بە خۆشی گۆرانی بڵێن،چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلەکەی خۆی دەکات،بێگومان ئۆرشەلیم دەکڕێتەوە.10یەزدان بازووی پیرۆزی خۆی هەڵدەکاتلەبەرچاوی هەموو نەتەوەکان،هەر چوار لای زەویشڕزگاریی خودای ئێمە دەبینن.
11ئەی هەڵگرانی کەلوپەلی پەرستگای یەزدان،جیا بنەوە، جیا بنەوە، لە بابل بچنە دەرەوە!دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن!لەناوی وەرنە دەرەوە، خۆتان پاک بکەنەوە!12بەڵام بە پەلە دەرناچن،بە هەڵاتن ناڕۆن،چونکە یەزدان لەبەردەمتانەوە دەڕوات،خودای ئیسرائیل پاشڕەو و پارێزەرتانە.

ئازارچێژتنی بەندەی یەزدان

13ببینە، بەندەکەم وا بە وریاییەوە هەڵسوکەوت دەکات،بەرز و بڵند و زۆر پایەبەرز دەبێت.14وەک ئەوەی زۆر کەس واقیان لێی وڕما،دیمەنی وەک مرۆڤ نەبوو،وێنەی لە ئادەمیزاد نەدەچوو،15ئاوا زۆر لە نەتەوەکان لێی سەرسام دەبن،لەبەر ئەو پاشایان دەمی خۆیان دەگرن،چونکە ئەوەی بۆیان باس نەکرابوو دەیبینن،ئەوەی نەیانبیستبوو تێی دەگەن.

No translations available.