ئیشایا49ckb_bib

بەندەی یەزدان

1ئەی دوورگەکان، گوێم لێ بگرن،ئەی نەتەوە دوورەکان، گوێ شل بکەن:یەزدان پێش لەدایکبوونم بانگی کردم،لەناو سکی دایکمەوە دیاری کردم.2دەمی منی کرد بە شمشێرێکی تیژ،لە سێبەری دەستی خۆیدا منی شاردەوە،منی کردە تیرێکی تیژکراو،لەناو تیردانەکەی منی شاردەوە.3بە منی فەرموو: «تۆ بەندەی منیت،ئیسرائیل، ئەوەی بەهۆیەوە شکۆی خۆم دەردەخەم.»4منیش گوتم: «بەخۆڕایی ماندوو بووم،لە شتی هیچوپووچدا توانای خۆمم نەهێشت،بەڵام دادم لەلای یەزدانە وپاداشتم لای خودامە.»
5ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت،یەزدان کە لە سکی دایکمەوە شێوەی منی کێشا،بۆ ئەوەی ببم بە بەندەی خۆی،تاوەکو یاقوب بۆ لای ئەو بگەڕێنمەوە وئیسرائیلیش بخەمەوە پاڵ ئەو،جا لەبەرچاوی یەزدان شکۆمەند دەبم وخوداشم دەبێتە هێزم،6ئەو دەفەرموێت:«ئەمە شتێکی کەمە بۆ تۆ کە بەندەی من بیتبۆ هەستانەوەی هۆزەکانی یاقوب وبۆ گەڕانەوەی ئەوانەی کە لە ئیسرائیل ئەوانم پاراست،بەڵکو دەتکەمە ڕووناکی بۆ نەتەوەکانتاکو ڕزگاریم بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت
7یەزدان، پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ئەوەی دەیکڕێتەوە، دەفەرموێت:بە گیان ڕیسواکراو، بەوەی مایەی ڕقی نەتەوەیە،بە خزمەتکاری فەرمانڕەواکان:«پاشایان دەبینن و هەڵدەستن،میرانیش کڕنۆش دەبەن،لەبەر یەزدان کە دڵسۆزە ولەبەر پیرۆزەکەی ئیسرائیل کە تۆی هەڵبژارد.»

گەڕانەوەی ئیسرائیل

8یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«لە کاتی پەسەندیم وەڵامت دەدەمەوە،لە ڕۆژی ڕزگاریدا یارمەتیت دەدەم،جا دەتپارێزم و دەتکەمە پەیمان بۆ گەل،بۆ بوژاندنەوەی زەوی،بۆ بەمیراتکردنی میراتی چیاوچۆڵەکان،9بە دیلەکان دەڵێت: ”وەرنە دەرەوە،“بەوانەی لە تاریکیدان: ”ئازاد بن!“«لەسەر ڕێگاکان دەلەوەڕێن،لەوەڕگاکانیان لەسەر هەموو گردۆڵکەیەکی ڕووتەنن.10نە برسی دەبن و نە تینوو،نە گەرما لێیان دەدات و نە خۆر،چونکە ئەوەی بەزەیی پێیاندا دێتەوە، ڕێنماییان دەکات وبۆ سەر کانیاوەکانیان دەبات.11هەموو چیاکانم دەکەم بە ڕێگا وڕێڕەوەکانم بەرز دەبنەوە.12ئەوەتا ئەمانە لە دوورەوە دێن وئەوەتا ئەمانە لە باکوور و ڕۆژئاواوە وئەمانەش لە ناوچەی ئەسوانەوە.»
13ئەی ئاسمان، هاواری خۆشی بکە،ئەی زەوی، شادمان بە!چیاکان دەکەونە ناو هاواری خۆشییەوە،چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلی خۆی دەکات وبەزەیی بە زەلیلەکانیدا دێتەوە.
14بەڵام سییۆن گوتی: «یەزدان بەجێی هێشتم!پەروەردگار لەبیری کردم.»
15«چۆن دایک کۆرپەی شیرەخۆرەی خۆی لەبیر دەکات،یان بەزەیی بە بەری سکی خۆی نایەتەوە؟تەنانەت ئەویش لەبیر دەکات،بەڵام من تۆ لەبیر ناکەم.16ئەوەتا لەناو لەپم تۆم هەڵکۆڵیوە،هەمیشە شووراکانت لەبەرچاومن.17کوڕەکانت خێرا دەگەڕێنەوە،ڕووخێنەران و تێکدەرانت لێت دەچنە دەرەوە.18چاوهەڵبڕە بۆ دەوروبەرت و ببینە!هەموو کۆبوونەوە، هاتن بۆ لات.»یەزدان دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم،تۆ هەموویان وەک خشڵ لەبەر دەکەیت،وەک بووک خۆت بەوان دەڕازێنیتەوە.
19«هەرچەندە بوویت بە شوێنێکی کەلاوە و وێران وخاکەکەشت ڕووخێنرا،بەڵام ئێستا تەنگ دەبیت بۆ دانیشتووان،لووشدەرانت دوور دەکەونەوە.20ڕۆژێک لە ڕۆژان گوێت لێ دەبێتکە کوڕانی سەردەمی سک سووتاویت دەڵێن:”ئەم جێیە تەنگە بۆمان،جێمان بکەرەوە با نیشتەجێ بین.“21لە دڵی خۆتدا دەڵێیت:”کێ ئەمانەی بۆ من بووکە من سک سووتاو و نەزۆکم،دوورخراوە و دەربەدەرم؟ئەی کێ بەخێوی کردن؟ئەوەتا من بە تەنها مابوومەوە،ئەمانە لەکوێ بوون؟“»22یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من دەست بۆ نەتەوەکان بەرز دەکەمەوە،بۆ گەلانیش ئاڵای خۆم بەرز دەکەمەوە،جا کوڕەکانت بە باوەش دەهێنن وکچەکانیشت لەسەر شانیان هەڵدەگرن.23پاشاکان تۆ پەروەردە دەکەن،شاژنەکانیان دەبنە دایەنی تۆ،ڕوویان لە زەوی دەبێت،کڕنۆشت بۆ دەبەن و تۆزی پێیەکانت دەلێسنەوە،ئیتر تۆ دەزانیت کە من یەزدانم.ئەوانەی شەرمەزار نابن ئەوانەن چاوەڕوانی منن.»
24ئایا دەستکەوت لە پاڵەوان دەبردرێت؟ئایا ڕاپێچکراو لە دەستی ستەمکار دەربازی دەبێت؟25بەڵام یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«تەنانەت ڕاپێچ لە چنگی پاڵەوانیش دەبردرێت،دەستکەوت لە چنگی زۆرداریش دەرباز دەبێت.من دژایەتی دژەکانت دەکەم ومن منداڵەکانت ڕزگار دەکەم.26وا دەکەم ستەمکارانت گۆشتی خۆیان بخۆن ووەک شەرابی شیرین، بە خوێنی خۆیان سەرخۆش بن.جا هەموو مرۆڤ دەزانێتمن کە یەزدانم ڕزگارکەری تۆم،ئەوەش کە دەتکڕێتەوە توانادارەکەی یاقوبە.»