ئیشایا29ckb_bib

قوڕبەسەر شارەکەی داود

1قوڕبەسەر ئەریێل، ئەریێلئەو شارەی داود تێیدا مایەوە!ساڵ لەدوای ساڵ زیاد بکەن،با جەژنەکان بسوڕێنەوە.2منیش تەنگ بە ئەریێل هەڵدەچنم،جا دەبێت بە گریان و شیوەن وبۆ من وەک ئاگردانی قوربانگای لێدێت،3وەک بازنە دەورت دەدەم،بە قەڵا تەنگت پێهەڵدەچنم وسەنگەر بە چواردەورتدا لێ دەدەم.4جا نزم دەبیتەوە و لە زەوییەوە دەدوێیت،قسەکەت لەناو خۆڵ دەچەمێتەوە،دەنگت وەک تارمایی دەبێت لە زەوییەوە،قسەکەت لەناو خۆڵ چرپەی دێت.
5ئاپۆرەی دوژمنانت وەک تۆزی کوتراو دەبن وئاپۆرەی زۆرداران وەک پووشی با بردوو دەبێت.لە ساتێکدا لەپڕ ئەوە دەبێت،6لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە سزا دەدرێتبە هەورەتریشقە و بوومەلەرزە و دەنگێکی بەرزەوە،بە زریان و ڕەشەبا و گڕی ئاگری سووتێنەرەوە.7وەک خەون و زیندەخەوی شەوانی لێدێت،ئاپۆرەی هەموو نەتەوە لەشکرکێشەکانی سەر ئەریێل،هەموو لەشکرکێشەکانی سەری و سەر قەڵاکانیلەگەڵ تەنگ پێ هەڵچنانی،8وەک ئەوەی برسی خەون ببینێت و ئەوەتا دەخوات،بەڵام کە هەڵدەستێت ورگی بەتاڵە،وەک ئەوەی تینوو خەون ببینێت و ئەوەتا دەخواتەوە،بەڵام کە هەڵدەستێت شەکەتە و گیانی ئارەزوو دەکات،ئاوایان لێدێت ئاپۆرەی هەموو ئەو نەتەوانەیلەشکرکێشییان کردووە بۆ سەر کێوی سییۆن.
9بحەپەسێن و سەرسام بن!خۆتان کوێر بکەن و کوێربن!بەبێ شەراب ئێوە مەستن،بەبێ مەی ئێوە بە لارەلار دەڕۆن.10یەزدان ڕۆحی خەوی قووڵی بەسەر ئێوەدا ڕشتووە،بەم شێوەیە یەزدان چاوەکانی ئێوەی نوقاندووە کە پێغەمبەرەکانن،هەروەها یەزدان سەری ئێوەی پێشبینیکەری داپۆشیوە.11جا تەواوی ئەم پەیامەی کە بە بینینێک ئاشکرا کراوە تەنها بۆ ئێوە وەک وشەکانی تۆمارێکی مۆرکراوی لێهاتووە، ئەوەی دەیدەنە کەسێکی خوێندەوار و دەڵێن: «تکایە ئەمە بخوێنەوە.» ئەویش دەڵێت: «ناتوانم، چونکە مۆر کراوە.»12یان ئەگەر تۆمارەکە دەدەنە کەسێکی نەخوێندەوار و دەڵێن: «تکایە ئەمە بخوێنەوە.» ئەویش دەڵێت: «خوێندەواریم نییە.»13جا پەروەردگار دەفەرموێت:«لەبەر ئەوەی ئەم گەلە هەر بە دەم نزیک دەبنەوە وبە لێوەکانیان ڕێزم لێ دەگرن،بەڵام دڵیان لێم دوورە،پەرستنیان بۆ منتەنها فێرکردن و ڕاسپاردەی خەڵکە.14لەبەر ئەوە ئەوەتا من جارێکی دیکەکاری سەیر و سەمەرە بەم گەلە دەکەم،دانایی داناکانی لەناودەبەم وتێگەیشتنی تێگەیشتووانی ون دەبێت.»15قوڕبەسەر ئەوانەی دەچنە قووڵاییەوەبۆ ئەوەی پیلانەکانیان لە یەزدان بشارنەوە،کارەکانیان لە تاریکی دەبێت ودەڵێن: «کێ دەمانبینێ؟ کێ دەمانناسێت؟»16ئای لە هاڵاوگێڕیتان،ئایا گۆزەکەر و قوڕ دەکرێن بە یەکتاکو دروستکراو بە دروستکەرەکەی بڵێت:«تۆ دروستت نەکردم»؟یان گۆزەکە بە گۆزەکەر بڵێت:«تێناگەیت»؟
17ئایا لە ساتێکی کەمدا لوبنان ناگۆڕێت بۆ باخ وباخیش بە دارستان دانانرێت؟18جا لەو ڕۆژەدا کەڕەکان گوێیان لە وشەکانی تۆمارەکە دەبێت ولە ئەنگوستەچاو و لە تاریکیداچاوی نابیناکان دەبینن.19زەلیلەکان دڵخۆشییان بە یەزدان زیاتر دەبێت،نەدارانیش بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل دڵشاد دەبن.20زۆردار لەناودەچێت وگاڵتەجاڕ نەمێنێت وهەموو ئێشکگرانی خراپەکاری دەبڕێنەوە.21ئەوانەی بە وشەیەک مرۆڤ گوناهبار دەکەن ولە دادگا داو بۆ دادوەر دەنێنەوە وبە شتی پووچ دادپەروەری خوار دەکەن.22لەبەر ئەوە یەزدان ئەوەی ئیبراهیمی کڕییەوە، ئەمە بە بنەماڵەی یاقوب دەفەرموێت:«ئێستا یاقوب شەرمەزار نابێت وئێستا ڕوو زەرد نابێت.23کاتێک منداڵەکانی دەستکردەکانی دەستملەنێویاندا دەبینن،وەک ناوێکی پیرۆز ڕێز لە ناوەکەم دەگرن،دان بە پیرۆزی پیرۆزەکەی یاقوبدا دەنێن،لە خودای ئیسرائیل دەترسن.24ئەوانەی لە ناوەڕۆکەوە گومڕا بوون تێگەیشتن بەدەستدەهێنن وبۆڵەبۆڵکەران فێربوون وەردەگرن.»