ئیشایا28ckb_bib

قوڕبەسەری بۆ ئەفرایم

1قوڕبەسەر ئەو تاجەی سەرخۆشانی ئەفرایم شانازی پێوە دەکەن!قوڕبەسەر ئەو شارەی دەسەڵاتدارە بەسەر دۆڵی بەپیت،کە جوانی و شکۆمەندییەکەی وەک گوڵێکی سیسە.قوڕبەسەر ئەوانەی شەراب ئەوانی کەواندووە!2ئەوەتا بەهێز و توند هی پەروەردگارە.وەک لێزمەی تەرزە و ڕەشەبای وێرانکەر،وەک لێزمەی ئاوی زۆری ڕاماڵ،بە دەست فڕێیدەداتە سەر زەوی.3پێشێل دەکرێتتاجی شانازی سەرخۆشانی ئەفرایم.4دەبێت بە گوڵی سیس بووجوانی شکۆمەندییەکەی،ئەوەی لەسەر دۆڵی بەپیتە،وەک پێگەیشتنی هەنجیر بەر لە هاوین،ئەوەی دەیبینێتهێشتا لە مستیەتی قووتی دەدات.
5لەو ڕۆژەدا یەزدانی سوپاسالاردەبێتە تاجەگوڵینەی جوانی وتاجی شکۆمەندیبۆ پاشماوەی گەلەکەی.6دەبێتە ڕۆحی دادپەروەریبۆ دانیشتوو لەسەر تەختی حوکمدان وپاڵەوانیێتیبۆ بەرەنگاربووانی جەنگ لەبەر دەروازەکان.
7ئەمانیش بە شەراب گێژن وبە مەی گومڕان:کاهین و پێغەمبەر بە مەی گێژن،بە شەراب قووتدەدرێن،بە مەی گومڕان،کە بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت گێژن،کوێرانە حوکم دەدەن.8هەموو مێزەکان پڕ بوون لە ڕشانەوە وهیچ جێگایەک بێ پیسایی نەماوە.
9دەڵێن: «زانیاری فێری کێ دەکات؟پەیام بۆ کێ ڕوون دەکاتەوە؟بۆ لەشیربڕاوەکان،یان بۆ لە مەمک بڕاوەکان؟10وەک گغە گغ بۆ گغە گغ،بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ،کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ.»
11کەواتە خوداش بە لێوی بێگانە و زمانێکی نامۆقسە بۆ ئەم گەلە دەکات.12بۆ ئەوانەی پێی گوتن:«ئەمە حەسانەوەیە،با ماندوو بحەسێتەوە، ئەمە ئارامگایە.»بەڵام نەیانویست گوێ بگرن.13جا فەرمایشتی یەزدان بۆیان دەبێت بە:گغە گغ بۆ گغە گغ،بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ،کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ.بۆ ئەوەی بڕۆن و بەرەو دواوە بکەون وبشکێنەوە و ڕاو بکرێن و بگیرێن.
14ئەی پیاوانی گاڵتەجاڕ، لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،ئەی فەرمانڕەوایانی ئەم گەلە کە لە ئۆرشەلیمن!15گوتتان: «پەیمانمان لەگەڵ مردن بەستووە وپەیماننامەمان لەگەڵ جیهانی مردووان مۆر کردووە،کە قامچی لافاو تێدەپەڕێتلە ئێمە نزیک ناکەوێتەوە،چونکە درۆمان کردووە بە داڵدەمان ولەناو ساختە پەناگیر دەبین.»16لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم،کە دەبێتە سەنگی مەحەک،گرنگترین و گرانبەهاترین بەردی بناغە بۆ بناغەیەکی پتەو،ئەوەی پشتی پێ ببەستێت ناشڵەژێت.17دادوەری دەکەمە گوریسی پێوانە وبە شاووڵ ڕاستودروستی دەکەم،جا تەرزە داڵدەی درۆ ڕادەماڵێت وپەناگاش ئاو دایدەپۆشێت.18پەیمانەکەتان لەگەڵ مردن دەسڕێتەوە وپەیماننامەکەتان لەگەڵ جیهانی مردووان سەر ناگرێت.کاتێک قامچی لافاو تێدەپەڕێت،ئێوە بۆی دەبن بە پێشێل.19هەر کاتێک تێبپەڕێت دەتانبات،چونکە هەموو بەیانییەک تێدەپەڕێتبە شەو و بە ڕۆژ.»بە تەنها تێگەیشتنی پەیامەکەدەبێتە مایەی تۆقاندن.20دۆشەک کورت بووە بۆ ڕاکشان ولێفەش تەنک بووە بۆ لەخۆپێچانەوە.21یەزدان هەڵدەستێت، وەک لە کێوی پەراچیم هەستا،هەروەک لە دۆڵی گبعۆن، تووڕەیی دێتە جۆشبۆ ئەوەی کارەکەی بکات، کارەکەی نامۆیە!بۆ ئەوەی ئیشەکەی بکات، ئیشەکەی نامۆیە!22ئێستا گالتەجاڕ مەبن،نەوەک کۆتتان توندتر بکرێت،چونکە لەلایەن یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،گوێم لە کۆتایی پێهێنان و بڕانەوە بووە بەسەر هەموو خاکەکەدا.
23گوێ شل بکەن و دەنگم ببیستن،گوێ بگرن و قسەم ببیستن.24ئایا جوتیار هەموو ڕۆژێک زەوییەکەی دەکێڵێت،هەڵیدەکۆڵێت و خەرتەی دەکات بۆ چاندن؟25ئەی کە ڕووەکەی تەخت کرد،تۆوی دەکات بە کونجی و زیرەی تێدا دەوەشێنێت وگەنم لە هێڵی جووتەکانی دادەنێت وجۆ لە شوێنی نیشانکراو،گوڵەبەڕۆژەش لە سنوورەکانی؟26جا خودای خۆی فێری دەکات،بە دادوەری ڕێنمایی دەکات.
27کونجی بە جەنجەڕ ناکوترێت،چەرخەی عەرەبانەش بەسەر زیرەدا نایەت،بەڵکو کونجی بە دار تێکدەدرێت وزیرەش بە گۆچان.28دانەوێڵە بۆ نان دەکوترێت،هەتاهەتایە جەنجەڕی بەسەردا ناهێنێت،چەرخەی عەرەبانەکەی وئەسپەکەی وردوخاشی ناکەن.29هەموو ئەمانەش لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە هاتوون،ڕاوێژی سەیرە و دانایی مەزنە.