ئیشایا24ckb_bib

یەزدان زەوی وێران دەکات

1ئەوەتا یەزدان لە داهاتوودا زەوی چۆڵ دەکات،بەتاڵی دەکات و ڕووی وەردەگێڕێت،دانیشتووانەکەی پەرت دەکات.2کاهین وەک خەڵکی سادەی لێدێت،گەورە وەک کۆیلەکەی،خانم وەک کەنیزەکەی،کڕیار وەک فرۆشیار،بەخشەر وەک وەرگر،قەرزدەر وەک قەرزار.3زەوی بە چۆڵکردن چۆڵ دەکرێت وبە تاڵان تاڵان دەکرێت،یەزدان ئەم بڕیارەی فەرموو.
4زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو،جیهان داهێزرا و سیس بوو،گەورەترین خەڵکانی زەوی لەشیان داهێزرا.5زەوی لەژێر دانیشتووانەکەی گڵاو بوو،چونکە سەرپێچی فێرکردنەکانیان کرد،فەرزەکانیان پێشێل کرد وپەیمانی هەتاهەتاییان شکاند.6لەبەر ئەوە زەوی نەفرەتی خوارد ودانیشتووانەکەی سزادران.لەبەر ئەوە دانیشتووانی زەوی سووتان وخەڵکێکی کەم مایەوە.7شەرابی نوێ شیوەن دەکات و ڕەزەمێو سیس بوو،هەموو دڵخۆشەکان ئاخ هەڵدەکێشن.8دەفی دەنگ خۆش کپ بوو،هاتوهەرای شادمانەکان بڕایەوە،قیسارەی دەنگ خۆش کپ بوو.9بە دەم گۆرانییەوە شەراب ناخۆنەوە،مەی بۆ نۆشەرەکەی تاڵ دەبێت.10شاری وێران تێکشکاوە،هەموو ماڵێک دادەخرێت، چوونە ژوورەوە نییە.11لە شەقامەکان هاوارە بۆ شەرابخۆرئاوا بوو بەسەر هەموو خۆشییەک،دوورخرایەوە شادی زەوی.12ئەوەی لە شار دەمێنێتەوە وێرانەیە ولێدانی دەروازەش کاولییە.13ئاوا دەبێت لەناوەندی زەویلەنێو گەلان،وەک داتەکاندنی دار زەیتوون،وەک کۆکردنەوەی هێشوو کە ڕنین تەواو دەبێت.
14ئەوان دەنگ هەڵدەبڕن، هوتافی خۆشی دەکێشن،بۆ شکۆی یەزدان لە ڕۆژئاواوە هاوار دەکەن.15لەبەر ئەوە لە ڕۆژهەڵات یەزدان شکۆدار بکەن،لە دوورگەکانی دەریاشەوەناوی یەزدان، پەروەردگاری ئیسرائیل بەرز بکەنەوە.16لەوپەڕی زەوییەوە گوێمان لە گۆرانییەک بوو:«شکۆمەندی بۆ خودای ڕاستودروست!»جا گوتم: «فەوتام! فەوتام!قوڕبەسەرم!ناپاکان ناپاکییان کرد!ناپاکان ناپاکییان لە ناپاکی کرد!»17ترس و چاڵ و تەڵەبەسەرتەوەیە ئەی دانیشتووی زەوی.18ئەوەی لە دەنگی ترسەکە هەڵدێتدەکەوێتە چاڵەکەوە وئەوەی لەناو چاڵەکە بێتە دەرەوەبە تەڵەکەوە دەبێت.بەربەستی جۆگەکان لە ئاسمانەوە کرانەوە وبناغەکانی زەوی هەژان.19زەوی بە شکان دەشکێت،زەوی بە وردوخاشبوون وردوخاش دەبێت،زەوی بە لەقین دەلەقێت.20زەوی وەک سەرخۆش بە لادا دێت،جۆلانە دەکات وەک کەپر لەبەردەم با.یاخیبوونەکەی لەسەری قورسە،دەکەوێت و جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە.
21لەو ڕۆژەدا یەزدانسزای هێزەکان دەدات لە ئاسمان ولەسەر زەوی سزای پاشایانی دەدات.22بە کۆمەڵ کۆیان دەکەنەوەوەک دیل لە بەندیخانە ولە گرتووخانە توند دەکرێن ودوای ماوەیەکی درێژ سزا دەدرێن.23مانگ ڕیسوا دەبێت و خۆر شەرمەزار دەبێت،چونکە یەزدانی سوپاسالار حوکمڕانی دەکاتلە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم،شکۆمەندیش لەبەردەم پیرانی ئەوە.