ئیشایا16ckb_bib
1بەرخ وەک سەرانە بنێرنبۆ فەرمانڕەوای خاکەکە،لە سەلەعەوە بە چۆڵەوانیدابەرەو چیاکەی شاری سییۆن.2وەک باڵندەی هەڵاتوونوەک لە هێلانە دەرپەڕێنراویان لێدێت،کچانی مۆئابلە تەنکاییەکانی ڕووباری ئەرنۆن.3«ڕاوێژ بکە،دادوەری ئەنجام بدە،لە قرچەی نیوەڕۆداسێبەرت وەک شەوی لێ بکە.دەرکراوەکان بشارەوە،هەڵاتووەکان ئاشکرا مەکە.4با ئاوارەکانی مۆئاب لەلات بمێننەوە،لە ڕووی کاولکەر بۆیان ببە پەناگا.»کاتێک چەوسێنەر کۆتایی پێ دێت،کاولبوون نامێنێت،پێشێلکاران لە خاکەکەدا لەناودەچن.5بە خۆشەویستی نەگۆڕ تەخت جێگیر دەبێت،یەکێک لە بنەماڵەی داوددادپەروەر و داواکاری دادپەروەری،دەستپێشخەر بۆ ڕاستودروستی،بە دڵسۆزییەوە لەسەری دادەنیشێت.6لووتبەرزی مۆئابمان بیست،لووتبەرزییەکی زۆر،خۆبەزلزانی و لووتبەرزی و بەفیزی،بەڵام قسە پووچەکانی ناچەسپێن.7لەبەر ئەوە با خەڵکی مۆئاب واوەیلا بکەن،سەراپا بۆ مۆئاب واوەیلا بکەن.ئەی مۆئابییە بەزێنراوەکان،بۆ نانی کشمیشی قییر حەراسەت شیوەن بگێڕن.8کێڵگەکانی حەشبۆن سیس بوون،هەروەها ڕەزەکەی سیڤما.گەورەکانی نەتەوەکانشا مێوەکانییان شکاند،کە گەیشتبووە یەعزێر وپەلی هاویشت هەتا چۆڵەوانی.لقەکانی درێژ ببوونەوە ولە دەریا پەڕیبوونەوە.9لەبەر ئەوە گریانی یەعزێر دەگریێمبۆ ڕەزەکەی سیڤما،بە فرمێسکەکانم ئاوتان دەدەمئەی حەشبۆن و ئەلعالێ!لە کاتی میوە گەییوەکانت و دروێنەکانتهەراوزەنای جەنگ هات.10خۆشی و شادی لە باخ بڕایەوە،لەناو ڕەزان گۆرانی ناگوترێت و هاوار ناکرێت،شەراب لەناو گوشەر ناگوشرێت،هوتاف کپ بوو.11لەبەر ئەوە هەناوم وەک قیسارە بۆ مۆئاب دەناڵێنێت،ناخیشم بۆ قییر حەراسەت.12جا کە مۆئاب لە نزرگەی سەر بەرزاییەکە دەردەکەوێت،ماندوو دەبێت.کە دەچێتە ناو نزرگەکەوە نوێژ بکات،قبوڵ نابێت.13ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان پێشتر بە مۆئابی فەرموو.14ئێستاش یەزدان دەدوێت و دەفەرموێت: «لە ماوەی سێ ساڵدا وەک ساڵەکانی کرێگرتە، سەنگینی مۆئاب سووک دەبێت، بەو هەموو خەڵکە زۆرەوە، پاشماوەکەی زۆر کەم و لاواز دەبێت.»