ئیشایا10ckb_bib
1قوڕبەسەر فەرزدانەرانی فەرزی بەدکاری وئەوانەی فەرمانی ستەمکارانە دەردەکەن،2بۆ ئەوەی دەست بنێن بە ڕووی هەژارانەوە لە دادوەری ومافی نەدارانی گەلەکەم بخۆن،بۆ ئەوەی بێوەژنان ببن بە دەستکەوتیان وهەتیوانیش تاڵان بکەن.3لە ڕۆژی سزا چی دەکەن،کاتێک ماڵوێرانی لە دوورەوە دێت؟بۆ لای کێ هەڵدێن بۆ یارمەتی وگەنجینەتان لەکوێ بەجێدەهێڵن؟4بێجگە لە چۆکدادان لەژێر دیل وکەوتن لەژێر کوژراوەکان.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.