عیبرانییەکان1ckb_bib

پایەبەرزی عیسای مەسیح

1لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە،2بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە.3کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی هەموو گوناهەکانی پاک کردەوە، لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت.4بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر.5ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:﴿تۆ کوڕی منی،من ئەمڕۆ بوومە باوکت﴾ ؟هەروەها:﴿من دەبمە باوکی ئەو وئەویش دەبێتە کوڕی من﴾ ؟6دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت:﴿با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.﴾7لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ:﴿خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن،خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.﴾8بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت:﴿ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە.9تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە،بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت.﴾10هەروەها:﴿تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا،ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.11ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،هەموو وەک کراس کۆن دەبن.12وەک کەوا دەیپێچیتەوە،وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن،بەڵام تۆ هەروەک خۆتی،ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.﴾13ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:﴿لە دەستەڕاستم دابنیشەهەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت﴾ ؟14ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟