حزقیێل29ckb_bib
فەرمایشتێک سەبارەت بە میسر
حوکم بەسەردادانی فیرعەون
1لە دوازدەی مانگی دەی ساڵی دەیەم،فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:2«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە فیرعەونی پاشای میسر بکە و پێشبینی لەسەر هەموو میسر بکە.3قسە بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”ئەی فیرعەونی پاشای میسر، من لە دژی تۆم،ئەی تیمساحە گەورە ڕاکشاوەکە لەناو لقەکانی نیل،ئەوەی گوتی، ’ڕووباری نیل هی منە ومن بۆ خۆم دروستم کردووە.‘4قولاپ لە شەویلگەت دەکەم،ماسی چەمەکانت بە پوولەکەکانتەوە دەلکێنم.بە هەموو ئەو ماسییانەوە کە بە پوولەکەکانتەوە لکاون،لە ناوەڕاستی چەمەکانت دەرتدەهێنم.5لە چۆڵەوانی بەجێت دەهێڵم،خۆت و هەموو ماسی چەمەکانت.لە دەشتودەر دەمریت،نە خڕدەکرێیتەوە و نە هەڵدەگیرێیتەوە.تۆ دەکەمە خۆراکیگیانلەبەری زەوی و باڵندەی ئاسمان.6ئەو کاتە هەموو دانیشتووانی میسر دەزانن کە من یەزدانم.«”تۆ گۆچانی قامیش بوویت بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل.7کە تۆیان بە دەست گرت، شەق شەق بوویت و ناو شانی ئەوانت دڕی، کە خۆیان بەسەرتدا دا، شکایت و پشتی ئەوانیشت شکاند.8«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من شمشێرێکت دەهێنمە سەر، مرۆڤ و ئاژەڵت لێ ڕیشەکێش دەکەم.9خاکی میسر دەبێت بە کاولگە و چۆڵەوانی، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم. «”لەبەر ئەوەی گوتت، ’ڕووباری نیل هی منە و من دروستم کردووە،‘10لەبەر ئەوە من لە دژی تۆ و چەمەکانی تۆم، خاکی میسر دەکەم بە کەلاوەی کاول و چۆڵ، لە مگدۆلەوە هەتا ئەسوان و هەتا سنووری کوش.11نە پێی مرۆڤی تێدا ڕەت دەبێت و نە پێی ئاژەڵ، بۆ چل ساڵ کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت.12خاکی میسر دەکەم بە چۆڵەوانی نێو خاکە چۆڵەکان، شارەکانیشی بۆ ماوەی چل ساڵ لەناو شارە کاولەکان چۆڵ دەبێت، میسرییەکان بەناو نەتەوەکاندا پەرت دەکەم و لەنێو خاکەکاندا بڵاویان دەکەمەوە.13«”لەگەڵ ئەوەشدا یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لە کۆتایی چل ساڵەکە میسرییەکان لەو گەلانە کۆدەکەمەوە کە تێیاندا پەرشوبڵاو بوون.14ڕاپێچکراوەکانی میسر دەگەڕێنمەوە بۆ شانشینی باشووری میسر، بۆ نیشتیمانی دایکیان دەیانگەڕێنمەوە و لەوێ دەبن بە پاشایەتییەکی نزم و بێ نرخ.15بێ نرخترین پاشایەتی دەبێت، ئیتر بەسەر نەتەوەکاندا بەرز نابێتەوە. لاوازیان دەکەم بۆ ئەوەی بەسەر نەتەوەکاندا زاڵ نەبن.16لەمەودوا میسر نابێت بە پاڵپشتی بنەماڵەی ئیسرائیل، بەڵکو تاوانەکەیان دێتەوە یادیان، کاتێک ڕوویان لە میسر کرد، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.“»