حزقیێل27ckb_bib

شیوەنێک بۆ سور

1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:2«ئەی کوڕی مرۆڤ، شیوەنێک بۆ سور بگێڕە.3بە سور بڵێ: ئەی نیشتەجێ لەلای گەرووی دەریا، ئەوەی لە زۆربەی کەنارەکان بازرگانی لەگەڵ گەلان دەکات، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”ئەی سور، تۆ گوتت’من تەواو جوانم.‘4سنوورەکانت لەناو جەرگەی دەریاکان،بنیادنەرانت جوانی تۆیان تەواو کرد.5هەموو تەختە دارەکانیانلە دار سنەوبەری سنیر بۆت دروستکرد.لە لوبنانەوە دارێکی ئورزیان هێناتاکو داری ئاڵات بۆ دروستبکەن.6لە دار بەڕووەکانی باشانسەوڵەکانی تۆیان دروستکرد.تەختەداری درێژی کەشتییەکەت لە داری سەروون لە کەنارەکانی قوبرسەوە هێنراون،بە عاج ڕازاوەن.7کەتانی نەخشێنراوی میسرچارۆکەکەتە هەتا بۆت ببێتە ئاڵا.قوماشی مۆر و ئەرخەوانی لە کەنارەکانی ئەلیشایەوەچەترت بوون.8خەڵکی سەیدا و ئەرڤادسەوڵیان بۆ لێدەدایت.ئەی سور، پیاوە داناکانت کە لەناوتدا بوون،ئەوان کەشتیوانت بوون.9پیرانی جوبەیل و داناکانی لەسەر پشتی تۆ بوون،کون و کەلێنەکانیان بۆت پڕ دەکردەوە.هەموو کەشتییەکانی دەریا و کەشتیوانەکانیان هاتنە تەنیشتت،بۆ بازرگانیکردن بە کەلوپەلەکانت.
10«”پیاوانی فارس و لوود و پووتلە ڕیزی سوپاکەت جەنگاوەرت بوون،قەڵغان و کڵاوی ئاسنینیان لەسەر شووراکانت هەڵواسی،ئەوانە شکۆیان بە تۆ بەخشی.11نەوەی ئەرڤاد لەگەڵ سوپاکەتبە چواردەورتدا لەسەر شووراکانت بوون،گەمادییەکان لەناو قوللەکانت بوون،قەڵغانەکانیان بە چواردەورتدا لەسەر شووراکانت هەڵواسی،ئەوانە جوانی تۆیان تەواو کرد.12«”تەرشیش بەهۆی دەوڵەمەندی و زۆری کاڵاکانت بازرگانی لەگەڵ دەکردیت، زیو و ئاسن و تەنەکە و قورقوشمی بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.13«”یۆنان و توبال و مەشەک بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، کۆیلە و کەلوپەلی بڕۆنزیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.14«”دانیشتووانی بێت‌تۆگەرما ئەسپ و ئەسپی سواری و هێستریان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.15«”خەڵکی ڕودسبازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زۆر لە کەنارەکان بازاڕی فرۆشتنی کاڵاکانی تۆ بوون، لە جیاتی نرخەکەی عاج و داری ئەبەنوسیان پێدەدایت.16«”ئارامییەکان لەبەر زۆری کارە دەستکردەکانت بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، بەردە پیرۆزە،قوماشی ئەرخەوانی، کاری ئەتەمین، کەتانی ناسک، مەرجان و یاقووتیانبە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.17«”یەهودا و خاکی ئیسرائیل بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، گەنمی مینیت و شیرینەمەنی و هەنگوین و زەیت و مەرهەمی هەتووانیانبە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.18«”دیمەشق بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بەهۆی زۆری کارە دەستکردەکانت و فرەیی سامانەکەت، شەرابی حەلبۆن و خوری چاحەریان لەگەڵت ئاڵوگۆڕ دەکرد.19«”دانییەکان و یۆنانییەکان لە ئوزال ئاڵوگۆڕیان بە کاڵاکانت دەکرد، ئاسنی کوتراو و کاسیاو قامیشی بۆنخۆشیان لەگەڵ کەلوپەلەکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.20«”دیدان بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بۆ زینی لباد، بۆ سواربوون.21«”عەرەبستان و هەموو میرەکانی قێدار بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، لە بەرخ و بەران و نێری، بەمە بازرگانییان لەگەڵ کردیت.22«”بازرگانەکانی شەبا و ڕەعما بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زێڕ و هەموو جۆرە بۆنێکی خۆش و بەردە گرانبەهاکانیان لە باشترین جۆر لەگەڵ کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.23«”حەڕان و کەنێ و عەدەن و بازرگانەکانی شەبا و ئەشوور و کیلمەد بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت.24ئەوانە لە بازاڕەکانت بە جل و بەرگی جوان، قوماشی مۆر، کاری ئەتەمین، بەڕەی چنراو و ڕەنگین بە دەزووی ڕستراو و پتەو بازرگانییان لەگەڵ کردیت.25«”کەشتییەکانی تەرشیش کاڵاکانت بار دەکەن.لە باری گران لەناو جەرگەی دەریاکان پڕیت.26ئەوانەی سەوڵت بۆ لێدەدەنبۆ ناو ئاوە زۆرەکان دەتبەن،بەڵام بای ڕۆژهەڵات لەناوجەرگەی دەریاکان تێکتدەشکێنێت.27سامان و کاڵا و کەلوپەلەکانت،کەشتیوان و دەریاوان و وەستاکانت،ئاڵوگۆڕکەران بە کەلوپەلەکەت، هەموو جەنگاوەرەکانت کە لەناو تۆدان،هەموو سەرنشینەکانت کە لە ناوەڕاستی تۆن،لە ڕۆژی ژێر ئاو کەوتنتدەکەونە ناو جەرگەی دەریاوە.28لە دەنگی هاواری کەشتیوانەکانتکەنارەکان دەلەرزن.29هەموو سەوڵلێدەر و کەشتیوانە بە ئەزموونەکان وکەشتیوانە ئاساییەکانی دەریا،لە کەشتییەکانیان دادەبەزن ولەسەر کەنار ڕادەوەستن،30دەنگیان بۆت بەرز دەکەنەوە وبە تاڵییەوە دەقیژێنن،خۆڵ دەکەن بەسەر سەری خۆیاندا ولەناو خۆڵەمێش خۆیان دەگەوزێنن.31بۆ تۆ پرچی سەریان دەتاشن وجلوبەرگی گوش دەپۆشن.بە تاڵی گیانەوە گریانێکی تاڵبۆت دەگریێن.32لە کاتی گریانیان لاوانەوەیەک بەرز دەکەنەوە،بۆت دەلاوێننەوە:’کێ وەک سور لەناو جەرگەی دەریابێدەنگی نواند؟‘33کاتێک کاڵاکانت بە دەریاکاندا ناردە دەرەوە،گەلانێکی زۆرت تێر کرد.بە زۆری سامان و کەلوپەلەکانتپاشایانی زەویت دەوڵەمەند کرد.34کاتێک لە دەریاکان تێکشکایتلەناو قووڵایی ئاوەکان،کەرەستە و هەموو سەرنشینەکەتلەگەڵت نوقوم بوون.35هەموو دانیشتووانی کەنارەکانواقیان لێت وڕدەمێنێت،پاشاکانیان موچڕکەیان پێدا دێت،ڕوخساریان دەشێوێت.36بازرگانانی نێو گەلان فیکەت بۆ لێ دەدەن،کۆتاییەکەت ترسناک دەبێت وئیتر بۆ هەتاهەتایە نامێنیت.“»