دەرچوون25ckb_bib
پیتاک بۆ پێداویستییەکانی چادری پەرستن25:0 چادری پەرستن: پەرستگایەکی گواستراوە بووە کە گەلی ئیسرائیل لەگەڵ خۆیان دەیانگواستەوە؛ بڕوانە 36:8-38.
1یەزدان بە موسای فەرموو:2«بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ با بەخشینم پێشکەش بکەن، هەر یەکێک کە لەسەر دڵی بێت ببەخشێت.3«ئەمانەش ئەو پێشکەشکراوانەن کە لێیان وەردەگرن:«زێڕ و زیو و بڕۆنز؛4ڕیسی جوان و باریک بە ڕەنگی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ، کەتانی ناسک و مووی بزن؛5پێستی بەران کە بە ڕەنگی سوور ڕەنگکرابوو و پێستی مانگای دەریاو داری ئەکاسیا؛6زەیتی زەیتوون بۆ چرا؛ بۆنوبەرام بۆ زەیتی دەستنیشانکردن و بۆ بخووری بۆنخۆش؛7بەردی عاشقبەند و بەردی گرانبەهای دیکە بۆ ئێفۆدو بۆ بەرسینە.8«پیرۆزگایەکیشم بۆ دروستدەکەن بۆ ئەوەی لەنێویاندا نیشتەجێ بم،9وەک هەموو ئەوەی پیشانت دەدەم لە نموونەی چادری پەرستن و نموونەی هەموو کەلوپەلەکانی، بەم شێوە دروستی بکەن.