ژیرمەندی12ckb_bib

1بەدیهێنەری خۆت لەبیر بێتلە سەردەمی گەنجیێتیت،پێش ئەوەی ڕۆژگاری خراپە بێتیان ئەو ساڵانە نزیک بێتەوە کە بڵێی:«خۆشییان تێدا نابینم،»2پێش ئەوەی درەوشانەوەی خۆر وڕووناکی و مانگ و ئەستێرە تەواو بێت،پێش ئەوەی گەڕانەوەی هەوری باران ئاسمان تاریک بکات؛3ئەو ڕۆژەی پارێزەرانی ماڵ دەلەرزن،پیاوانی بەهێز دەچەمێنەوە،ئەو ئافرەتانەی کە ئیشی دەستاڕیان دەکرد لەبەر کەمی لە کار دەکەون،تاریک دادێن ئەو ژنانەش کە لە پەنجەرەکانەوە تەماشا دەکەن؛4کاتێک دەرگاکانی بازاڕ دادەخرێن ودەنگی هاڕین نزم دەبێتەوە؛ئەو ڕۆژەی کە پیرەمێرد لە دەنگی چۆلەکە هەڵدەستێت،هەرچەندە بەلایەوە گۆرانی کچەکان کز دەبن؛5ئەو ڕۆژەش کە خەڵک لە بەرزایی دەترسن ولە ڕێگا تۆقیون،کە بادەم چرۆ دەکات وکوللەحاجی خۆی ڕادەکێشێت وهیچ ئارەزوو نامێنێت.ئیتر مرۆڤ بەرەو ماڵی هەتاهەتایی خۆی دەچێت وشینگێڕەکان بە شەقامەکاندا دەسووڕێنەوە.
6لەبیرت بێت، پێش ئەوەی زنجیری زیو بپچڕێت وقاپی زێڕین بشکێت؛پێش ئەوەی گۆزە لەسەر کانی وردوخاش بکرێت،یان چەرخە لەسەر بیر بشکێنرێت و7خۆڵ دەگەڕێتەوە سەر زەوی وەک پێشوو،ڕۆحیش دەگەڕێتەوە لای ئەو خودایەی کە بەخشیویەتی.
8وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «بێ واتایە! بێ واتایان!هەموو شتێک بێ واتایە!»

دەرئەنجامی بابەتەکە

9سەرباری ئەوەی کە وتاربێژی ژیرمەند دانا بوو، گەلیشی فێری زانین کرد، شارەزای هەڵسەنگاندن و پشکنین و ڕێکخستنی پەندی زۆر بوو.10وتاربێژی ژیرمەند هەوڵی دا وشە شادی بەخشەکان بدۆزێتەوە کە بە سەرڕاستی نووسراون و وشەکانی ڕاستین.11وشەکانی پیاوی دانا وەک نەقیزە وایە، وەک بزمارە چەقیوەکانن لە پیاوانی کۆمەڵ، لەلایەن یەک شوانەوەدراون.12ئەی ڕۆڵە، سەرەڕای ئەمانە، ئاگاداری شتەکانی دیکەش بە. دانانی پەڕتووکی زۆر کۆتایی بۆ نییە، لێکۆڵینەوەی زۆریش لەش ماندوو دەکات.13هەموو شت ئێستا بیستراوە ودەرئەنجامەکەی ئەوەیە:لە خودا بترسە و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنە،چونکە ئەمە ئەرکی سەر شانی هەموو مرۆڤە.14خودا حوکم بەسەر هەموو کارێکدا دەدات،بە هەموو کارێکی نهێنیشەوە،جا چاک بێت یان خراپ.