ئامۆس8ckb_bib

سەبەتەیەک میوەی گەییو

1یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام، سەبەتەیەک میوەی گەییو.2جا فەرمووی: «ئەی ئامۆس، چی دەبینیت؟» منیش گوتم: «سەبەتەیەک میوەی گەییو.» ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی گەلی من گەیشتە کۆتایی. پاش ئەمە چیتر دەستی لێ ناپارێزم!3«لەو ڕۆژەدا گۆرانییەکانی پەرستگا دەبن بە ناڵین، تەرمەکان زۆرن و لە هەموو شوێنێکدا فڕێدراون، سەراپا کپە!» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.4ئەی ئەوانەی هەناسەبڕکێتانە بەدوای نەدارانەوە،هەتا کۆتایی بە هەژارانی زەوی بهێنن،گوێتان لەمە بێت:5ئێوە دەڵێن،«کەی جەژنی سەرەمانگ بەسەردەچێتتاکو ئێمە دانەوێڵە بفرۆشین،کەی ڕۆژی شەممە تەواو دەبێت،تاکو گەنم بخەینە بازاڕەوە؟»بۆ ئەوەی پێوانە کەم بکەنەوە ونرخ زیاد بکەن وفێڵ لە تەرازوو بکەن،6بۆ ئەوەی هەژاران بە زیو بکڕن ونەداران بە جووتێک پێڵاو وبن بێژنگی گەنم بفرۆشن.7یەزدان سوێندی بە شانازی یاقوب خوارد: «هەتاهەتایە کردەوەکانیان لەیاد ناکەم.8«ئایا لەبەر ئەمە زەوی نالەرزێت وهەموو دانیشتووانەکەی شیوەن ناگێڕن؟هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت،وەک ڕووباری میسر هەڵدەکشێت و دادەکشێتەوە.»9یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت:«جا لە نیوەڕۆی ئەو ڕۆژەدا خۆر ئاوا دەکەم ولە ڕۆژی ڕووناکدا زەوی تاریک دەکەم.10جەژنەکانتان دەگۆڕم بە شیوەن وهەموو گۆرانییەکانتان بە لاوانەوە.جلوبەرگی گوش دەکەمە بەر هەمووتان وقژ بەسەرتانەوە ناهێڵم.دەیکەم بە شیوەنی تاقانە وکۆتاییەکەشی وەک ڕۆژێکی تاڵ.»
11یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت،قاتوقڕی دەنێرمە سەر خاکەکە،نەک قاتوقڕی بۆ نان و تینووێتی بۆ ئاو،بەڵکو بۆ گوێگرتن لە وشەکانی یەزدان.12جا لە دەریایەکەوە بۆ دەریایەک ولە باکوورەوە بۆ ڕۆژهەڵات وێڵ دەبن،بەدوای پەیامی یەزداندا دەگەڕێن،بەڵام نایدۆزنەوە.13لەو ڕۆژەدا پاکیزە جوانەکان و کوڕە لاوەکانلە تینووێتیدا دەبوورێنەوە.14ئەوانەی سوێند بە تاوانی سامیرە دەخۆن ودەڵێن: ”ئەی دان، سوێند بە خوداوەندەکەت کە زیندووە…“ و”سوێند بە خوداوەندی بیری شابەع کە زیندووە…“جا دەکەون وئیتر هەڵناستنەوە.»