سەفەنیا1ckb_bib

1پەیامی یەزدان بۆ سەفەنیای کوڕی کووشی کوڕی گەدەلیاهوی کوڕی ئەمەریای کوڕی حەزقیا، لە سەردەمی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهودا:

ئاگادارکردنەوە بۆ هاتنی وێرانکاری

2«هەموو شتێک لەسەر ڕووی زەویبە تەواوەتی دادەماڵم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.3«مرۆڤ و ئاژەڵ دادەماڵم،باڵندەکانی ئاسمان وماسییەکانی دەریا دادەماڵم.بەدکاران تووشی کۆسپ دەکەم ومرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی بنبڕ دەکەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

پێشبینییەک سەبارەت بە یەهودا

4«دەستم بۆ سەر یەهودا وبۆ سەر هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم درێژ دەکەم.ئەو بەعل پەرستانەی ماونەتەوە لەم شوێنە بنبڕیان دەکەم،ناوی کاهینە بتپەرستەکان و کاهینە هەڵگەڕاوەکان،5ئەوانەی لە سەربانەکان کڕنۆش دەبەنبۆ ئەستێرەکانی ئاسمان،ئەوانەی کڕنۆش دەبەن و سوێند بە یەزدان دەخۆن،هەروەها سوێند بە مۆلەخیش دەخۆن،6لەگەڵ ئەوانەی لە یەزدان هەڵگەڕاونەتەوە وئەوانەی ڕوو لە یەزدان ناکەن و پرسیاری لێ ناکەن.»
7لەبەردەم یەزدانی باڵادەست بێدەنگ بە،چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە.یەزدان قوربانی ئامادە کردووە،بانگکراوانی خۆی تەرخان دەکات.
8لە ڕۆژی قوربانی یەزدانمیران سزا دەدەمهەروەها کوڕانی پاشا وهەموو ئەوانەی جلوبەرگی نامۆیان لەبەرە.9لەو ڕۆژەدا هەموو ئەوانە سزا دەدەمکە خۆیان لەوە دەپارێزن پێ لە سەکۆی دەروازەکە بنێن،ئەوانەی پەرستگای خوداوەندەکانیان پڕ دەکەنلە ستەم و فێڵبازی.
10یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا،دەنگی هاوار لە دەروازەی ماسی بەرزدەبێتەوە،ناڵەناڵ لە ”گەڕەکی نوێ“ دێت،دەنگی تێکشکانێکی گەورەش لە گردەکانەوە.11ئەی دانیشتووانی ناوچەی مەکتیش بناڵێنن،هەموو بازرگانەکانتان لەناودەچن،هەموو بازرگانەکانی زیو بنبڕ دەکرێن.12لەو سەردەمەدا، بە چرا ئۆرشەلیم دەپشکنم وئەو کەسانە سزا دەدەم کە لەخۆڕازین،ئەوانە وەک شەرابن بەسەر خڵتەکەیەوە،لە دڵی خۆیاندا دەڵێن:”یەزدان نە چاکە دەکات و نە خراپە.“13ئەوانە سامانیان تاڵان دەکرێت،ماڵیان وێران دەبێت.ماڵ بنیاد دەنێن وتێیدا دانانیشن؛ڕەز دەچێنن ولە شەرابەکەی ناخۆنەوە.

ڕۆژی گەورەی یەزدان

14«ڕۆژی گەورەی یەزدان نزیکە،نزیکە و زۆر بە پەلەیە.هاواری ڕۆژی یەزدان تاڵ دەبێت،پاڵەوانە مەزنەکە نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت.15ئەو ڕۆژە ڕۆژی تووڕەییە،ڕۆژی تەنگانە و ئازارە،ڕۆژی کاولبوون و وێرانییە،ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،ڕۆژی هەور و تەمی چڕە،16ڕۆژی کەڕەنا لێدان و نەعرەتەی جەنگەلە دژی شارە قەڵابەندەکان ولە دژی قوللە بەرزەکان.
17«تەنگ بە مرۆڤ هەڵدەچنم،وەک کوێر بە پەلکوتان دەڕۆن،چونکە دەرهەق بە یەزدان گوناهیان کرد.ئینجا خوێنیان وەک خۆڵ دەڕژێت وهەناویشیان وەک زبڵ.18نە زیو و نە زێڕەکەیانناتوانن دەربازیان بکەن،لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان.«بە ئاگری ئیرەییەکەیهەموو زەوی هەڵدەلووشێت،چونکە لەناوچوونێکی کتوپڕ دروستدەکاتبۆ هەموو دانیشتووانی زەوی.»