زەکەریا9ckb_bib

سزای دوژمنانی ئیسرائیل

1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بە سروش لە دژی خاکی حەدراخ ولە دیمەشق دەمێنێتەوە،چونکە هەموو خەڵک و هۆزەکانی ئیسرائیلچاویان لە یەزدانە.2هەروەها لە دژی حەماتی هاوسنووری،لە دژی سور و سەیدایە، کە ئەوانە زۆر دانان.3سور قەڵای بۆ خۆی بنیاد نا،زیوی وەک خۆڵ خڕکردەوە،زێڕیش وەک قوڕی کۆڵانەکان.4بەڵام پەروەردگار دەستی بەسەردا دەگرێت ولە دەریا هێزەکەی لەناودەبات،هەروەها بە ئاگر دەسووتێنرێت.5ئەسقەلان دەیبینێت و دەترسێت،غەزەش زۆر بە ئازار دەبێت،عەقرۆنیش، چونکە هیواکانی مایەی شەرمەزارین.غەزە پاشاکەی لەدەست دەدات،ئەسقەلانیش ئاوەدانی تێدا نامێنێت.6خەڵکی زۆڵ ئەشدۆد داگیر دەکەن،لووتبەرزی فەلەستییەکان لەناودەبەم.7گۆشتی بە خوێنەوە لەبەردەمیان لادەبەم وخواردنی قەدەغەکراو لەبەر ددانەکانیان.ئەو فەلەستییانەش کە دەمێننەوە دێنە پاڵ خوداکەمان ووەک هۆزێک دەبن لە یەهودا وعەقرۆنیش وەک یەبوسییەکان.8بەڵام لە چواردەوری پەرستگاکەم هەڵدەدەم،بۆ پارێزگاریکردن لە لەشکری تاڵانکەر.ئیتر هەرگیز سەرکاری بێگاری نایەتە سەریان،چونکە ئێستا چاوم لەسەریانە.

هاتنی پاشای سییۆن

9ئەی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش بە!ئەی شاری ئۆرشەلیم، هاواری خۆشی بکە!ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات،دادپەروەرە و ڕزگارکەرە،بێفیزە و سواری ماکەرێک وجاشی ماکەرێک بووە.10گالیسکەی جەنگ لە ئەفرایم لەناودەبەم وئەسپیش لە ئۆرشەلیم،کەوانی جەنگ دەشکێنرێت.ئەو پاشایە ئاشتی بۆ گەلان ڕادەگەیەنێت،فەرمانڕەوایەتییەکەی لە دەریاوە بۆ دەریایە ولە ڕووباری فوراتیشەوە هەتا ئەوپەڕی زەوییە.11هەروەها بۆ تۆش، لەبەر خوێنی پەیمانەکەم لەگەڵ تۆ،دیلەکانت لە بیری بێ ئاو بەڕەڵا دەکەم.12ئەی ئەو دیلانەی هیواتان هەیە، بگەڕێنەوە قەڵاکانتان،ئەمڕۆ من ڕایدەگەیەنم کە دوو هێندە قەرەبووتان دەکەمەوە.13من یەهودام وەک کەوانەکەی خۆم چەماندووەتەوە،ئەفرایمم کردووەتە تیرەکانم،ئەی سییۆن، کوڕەکانی تۆم ڕاپەڕندووە،لە دژی کوڕەکانی تۆ، ئەی یۆنان،تۆم کردووە بە شمشێری پاڵەوان.

دەرکەوتنی یەزدان

14ئینجا یەزدان لەسەر سەریانەوە دەردەکەوێت،تیرەکەی وەک بروسک دەبریسکێتەوە.یەزدانی باڵادەست فوو بە کەڕەنادا دەکات،بەناو گەردەلوولەکانی باشووردا دەڕوات،15یەزدانی سوپاسالار گەلەکەی دەپارێزێت.بە بەردی قۆچەقانی دوژمن تێکدەشکێنن،دەخۆنەوە و دەنەڕێنن هەروەک شەرابیان نۆشی بێت،وەک تاسی خوێنپرژێن پڕ دەبن،کە بۆ پرژاندنی گۆشەکانی قوربانگا بەکاردێت.16لەو ڕۆژەدا یەزدانی پەروەردگار گەلی خۆی ڕزگار دەکات،هەروەک شوان مێگەلەکەی دەپارێزێت.لە خاکەکەی خۆی دەیانڕازێنێتەوەوەک بەردی گرانبەهای تاج.17چەند سەرنجڕاکێش و جوان دەبن!دانەوێڵە گەشە بە لاوەکان دەکات وشەرابی نوێش بە پاکیزەکان.