زەکەریا13ckb_bib

پاکبوونەوە لە گوناه

1«لەو ڕۆژەدا کانییەک بۆ بنەماڵەی داود و بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەکرێتەوە بۆ پاککردنەوەیان لە گوناه و گڵاوی.»2یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا، ناوی بتەکان لە خاکەکەدا ڕیشەکێش دەکەم و ئیتر یادیان ناکرێتەوە. هەروەها پێغەمبەرەکان و ڕۆحی گڵاولە خاکەکە ڕادەماڵم.3وای لێدێت ئەگەر کەسێک پێشبینی بکات، ئەوا دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، پێی دەڵێن: ”دەبێت بمریت، چونکە بە درۆ بە ناوی یەزدانەوە قسەت کردووە.“ ئینجا کاتێک پێشبینی دەکات دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، بە خەنجەر لێی دەدەن.4«ئینجا لەو ڕۆژەدا هەر پێغەمبەرێک بە پێشبینی بینینەکەی شەرمەزار دەبێت. جلی پێغەمبەران کە کەوای موودارە لەبەری ناکەن بۆ ئەوەی خەڵکی پێ هەڵبخەڵەتێنن.5هەریەکە و دەڵێت: ”من پێغەمبەر نیم. من کابرایەکی جوتیارم، چونکە هەر لە منداڵیمەوە خاک سەرچاوەی بژێویم بووە.“6ئەگەر کەسێک بپرسێت: ”ئەم برینانە چین لە جەستەت؟“ ئەویش وەڵام دەداتەوە: ”ئەوەیە کە لە ماڵی دۆستانم پێی بریندار بووم.“

لێدان لە شوانەکە

7«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:ئەی شمشێر، لە دژی شوانەکەم هەستە،لە دژی ئەو پیاوەی لەگەڵمە!لە شوانەکە بدە،مەڕەکان پەرت دەبن،پاشان دەستم لە بچووکەکان بەرز دەکەمەوە.»8یەزدان دەفەرموێت: «ئینجا لە هەموو زەوی،دوو لەسەر سێیان لێیان دەدرێت و دەمرن،یەک لەسەر سێ تێیدا دەمێنێتەوە.9ئەو یەک لەسەر سێیەش دەخەمە ناو ئاگرەوە،وەک زیو دەیانپاڵێوم،وەک زێڕ تاقییان دەکەمەوە.ئەوان بە ناوی منەوە نزا دەکەن ومنیش وەڵامیان دەدەمەوە،من دەڵێم: ”ئەوان گەلی منن،“ئەوانیش دەڵێن: ”یەزدان خودای ئێمەیە.“»