گۆرانی گۆرانییەکان8ckb_bib

1بریا برای من بووای،شیرەخۆری مەمکی دایکم!ئەوا لە دەرەوە تووشت دەهاتم و ماچم دەکردیت،بەبێ ئەوەی ڕیسوا بم.2دەمبردیت،دەمبردیتە ماڵی دایکم،ئەوەی منی پەروەردە کردووە.شەرابی تێکەڵاوم دەرخوارد دەدای،لە خۆشاوی هەنارەکەم.3دەستی چەپی لەژێر سەرمە ودەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت.4ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەمکە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێننهەتا خۆی حەز دەکات.5ئەو کچە کێیە لە چۆڵەوانییەوە دێت وپاڵی بە دڵدارەکەیەوە داوە؟ئەویندارلەژێر دار سێوەکە بەئاگام هێنای،لەوێ دایکت بە تۆ سک پڕ بوو،لەوێ ئەوەی تۆی بوو سکی پێت پڕ بوو.6بمکە مۆر لەسەر دڵت،مۆر لەسەر بازووت،چونکە خۆشەویستی وەک مردن بەهێزە،ئیرەیی وەک گۆڕ سەختە،خۆشەویستی سووتێنەرە، گڕی ئاگرە،وەک ئاگرێکی بەهێزە.7ئاوە زۆرەکان ناتوانن خۆشەویستی بکوژێننەوە،ڕووبارەکان نوقومی ناکەن.ئەگەر مرۆڤ هەموو سامانی ماڵەکەیلە پێناوی خۆشەویستی ببەخشێت،بە بێبەها دادەنرێت.8خوشکێکی بچووکمان هەیە،هێشتا مەمکی نەهاتووە.چی بکەین بۆ خوشکمان،ئەو ڕۆژەی داخوازیکەری بێت؟9ئەگەر شوورا بێت،قوللەی زیوین لەسەری بنیاد دەنێین.ئەگەر دەرگا بێت،بە تەختەداری ئورز دەوری دەدەین.10من شوورام ومەمکەکانم وەک قوللەن،بەم جۆرە لە چاوەکانیپەسەندی بەدی دەکەم.11سلێمان ڕەزەمێوێکی هەبوو لە بەعل‌هامۆن،ئەم ڕەزەمێوی دایە ڕەزەوانان،هەریەکە و لەبری بەرهەمەکەیهەزار شاقل زیوی دەدا.12بەڵام ڕەزەمێوەکەی خۆم بە ویستی خۆمە بیبەخشم؛ئەی سلێمان، هەزار شاقل بۆ تۆ بێت،دوو سەد شاقلیش بۆ ڕەزەوانەکان.13ئەی دانیشتووی ناو باخچەکان!هاوڕێیان گوێیان لە دەنگت گرتووە،با گوێم لێت بێت.14ڕابکە، دڵدارەکەم،وەک ئاسک بەیان وەک کارمامزلەسەر ئەو چیایانەی پڕ بۆنوبەرامن.