گۆرانی گۆرانییەکان7ckb_bib

1ئەی کچە میر،پێیەکانت لەناو پێڵاو چەندە جوانن!کەوانی ڕانت وەک خشڵەدەستکردی دەستی وەستای کارامەیە.2ناوکت جامێکی خڕەشەرابی تێکەڵاوی لێ کەم ناکات،ناوقەدت خەرمانی گەنمەبە سەوسەن پەرژین کراوە.3جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن،وەک جووتێک مامزن.4گەردنت قوللەیەکی عاجە.چاوەکانت وەک گۆمن لە حەشبۆنلەبەردەم دەروازەی بەت ڕەبیم.لووتت وەک قوللەی لوبنانەڕووەو دیمەشق دەڕوانێت.5سەرت وەک کێوی کارمەلە بەسەرتەوە وپرچی سەرت ئەرخەوانییە،پاشا بەندی ئەگریجەکانە.6چەند جوان و چەند شیرینیت،ئەی ئەویندارەکەم، من بە تۆ دڵشادم!7ئەم بەژنەت لە دار خورما دەچێت،مەمکەکانت لە هێشوو.8گوتم: «بەسەر دار خورما دەکەوم،خۆم بە بەرهەمەکەی دەگرم.»با مەمکەکانت وەک هێشووە ترێ بن،بۆنی هەناسەت وەک سێو بێت،9دەمت وەک باشترین جۆری شەراب بێت.ئەوینداربا شەرابەکە بە ئاسانی بۆ دڵدارەکەم بڕژێت،بە نەرمی بەسەر لێو و دداندا بڕوات.10من بۆ دڵدارەکەمم وئەو پەرۆشی منە.11دڵدارەکەم، وەرە با بچینە کێڵگە،لە گوندەکان شەو بەسەرببەین.12با بەیانی زوو بگەینە سەر ڕەزەمێوەکان،ببینین ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە،پەسیرەکان کراونەتەوە،هەناریش پشکوتووە؟لەوێ ئەوینەکەمت پێ دەبەخشم.13گیائادەمە بۆن بڵاو دەکاتەوە،لە بەردەرگاکەشمان هەموو میوەیەکی بەتام هەیە،کۆن و نوێکە بۆ تۆم هەڵگرتووە، ئەی دڵدارەکەم.