گۆرانی گۆرانییەکان6ckb_bib
1دڵدارەکەت چووە کوێ،ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟دڵدارەکەت ڕووی لەکوێ کرد،هەتا لەگەڵت بەدوایدا بگەڕێین؟2دڵدارەکەم دابەزییە ناو باخچەکەی،بۆ ناو باخچەی بۆندار،هەتا مێگەلی خۆی لەناو باخچەکاندا بلەوەڕێنێت وسەوسەن کۆبکاتەوە.3من بۆ دڵدارەکەمم و دڵدارەکەم بۆ منە،لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت.4یارەکەم تۆ وەک شانشینی تیرزە جوانی،وەک ئۆرشەلیم شیرینی،وەک لەشکرە ئاڵادارەکان شکۆداری.5چاوەکانت لەسەر من لابدە،چونکە بەرگەی ناگرم.قژت وەک ڕانە بزنەکە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە.6ددانەکانت وەک ڕانە مەڕنکە لە شوشتن گەڕاونەتەوە،هەموویان جووتن،هیچیان بە تەنها نین.7گۆنات وەک لەتە هەنارەلە پشت پەچەکەتەوە.8شەست شاژنن وهەشتا کەنیزەن،پاکیزەکانیش لە ژمارە نایەن،9بەڵام کۆترەکەم، بێگەردەکەم، بێ وێنەیە،کچە تاقانەی دایکییەتی،نازدارەکەی ئەوەی بوویەتی.کچ بینییان خۆزگەیان پێ خواستشاژنەکان و کەنیزەکان ستایشیان کرد.10ئەوە کێیە سەری هەڵهێنا وەک بەرەبەیان،جوانە وەک مانگ، بێگەردە وەک ڕۆژ،وەک کەژاوەی ئەستێرەکان شکۆدارە؟11بۆ ناو باخی دار گوێز دابەزیمبۆ بینینی دەرکەوتنی گیای دۆڵ،بۆ ئەوەی ببینم ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە،هەناریش پشکوتووە؟12پێش ئەوەی بزانم،گیانم لەناو گالیسکەکانی پاشایەتی گەلەکەم داینام.13ئەی شولەمیتی ، بگەڕێوە، بگەڕێوە!بگەڕێوە، بگەڕێوە، بۆ ئەوەی تەماشات بکەین!دڵداربۆچی تەماشای شولەمیت دەکەنوەک سەمای مەحەنەیم ؟