گۆرانی گۆرانییەکان3ckb_bib

1بە درێژایی شەو لەسەر نوێنەکەمبەدوای ئەو کەسەدا گەڕام کە گیانم خۆشی دەوێت؛بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.2ئێستا هەڵدەستم و بەناو شاردا دەسووڕێمەوە،بەناو شەقام و گۆڕەپانەکاندابەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێم کە گیانم خۆشی دەوێت.ئیتر بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.3تووشی ئێشکگرەکان بووم،کاتێک بەناو شاردا دەگەڕان.«ئایا ئەوەی گیانم خۆشی دەوێت ئێوە نەتانبینیوە؟»4ئەوەندەی نەمابوو لێیان تێپەڕمکاتێک ئەوەم بینییەوە کە گیانم خۆشی دەوێت.گرتم و بەرمنەدا،هەتا بردمە ماڵی دایکم،بۆ ژووری ئەو کەسەی کە بە من سکپڕ ببوو.5ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەمبە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر،کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێننهەتا خۆی حەز دەکات.
6ئەوە کێیە لە چۆڵەوانییەوە بەدەرکەوت،وەک ستوونی دووکەڵ،بە موڕ و بخوور بۆنخۆش کراوە،بە هەموو بۆنوبەرامێکی بازرگانان؟7ببینن! گالیسکەکەی سلێمانە،شەست پاڵەوان دەوریان داوەلە پاڵەوانەکانی ئیسرائیل،8هەموو شمشێر بەدەستن،شارەزای جەنگن،هەریەکە و شمشێرەکەی بە لاڕانیەوەیە،لەبەر مەترسییەکانی شەو.9سلێمانی پاشا گالیسکەیەکی بۆ خۆی دروستکردلە داری لوبنان.10ستوونەکانی لە زیو دروستکرد،کاریتەکانی لە زێڕ.بەرگی دۆشەکەکان ئەرخەوانییە،ناوەوەی بە ئەوین ڕازێنراوەتەوە.ئەی کچانی ئۆرشەلیم،11وەرنە دەرەوە،ئەی کچانی سییۆن، ببینن.سلێمانی پاشا بەو تاجەوە ببینن کە لەسەریەتی،کە دایکی لەسەری نالە ڕۆژی زەماوەندی ژنهێنانی،لە ڕۆژی شادی دڵی.