گۆرانی گۆرانییەکان2ckb_bib
1من گوڵاڵە سوورەی شارۆن وسەوسەنی دۆڵانم.2وەک گوڵی سەوسەن لەناو دڕکوداڵیارەکەم ئاوایە لەناو کچان.3وەک دار سێو لەنێو دارەکانی دارستاندڵدارەکەم ئاوایە لەناو کوڕان.حەزم لە دانیشتنە لە سێبەرەکەیمێوەکەشی بۆ دەمم شیرینە.4با بمباتە هۆڵی خوانەکە،خۆشەویستییەکەی وەک ئاڵا لەسەر سەرم بشەکێتەوە.5بە کشمیش گڕوتینم پێ ببەخشن،بە سێو بمگەشێننەوە،چونکە من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم.6دەستی چەپی لەژێر سەرمە ودەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت.7ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم،بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر،کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێننهەتا خۆی حەز دەکات.8گوێ بگرە! ئەوە دەنگی دڵدارەکەمە!تەماشا بکە! وا دێت،لەسەر چیاکان هەڵدەبەزێتەوە،بەسەر گردەکاندا باز دەدات.9دڵدارەکەم وەک ئاسک یان وەک کارمامزە،وا لە پشت دیوارەکەمان ڕاوەستاوە،لە دەلاقەوە سەیر دەکات،لە کڵاوڕۆژنەوە تەماشا دەکات.10دڵدارەکەم قسەی کرد، پێی گوتم:«یارەکەم، هەستە،شیرینەکەم، وەرە.11تەماشا بکە، زستان تێپەڕی،باران بەسەرچوو و نەما.12گوڵ لەسەر زەوی دەرکەوت،ئێستا کاتی گۆرانییە؛خوێندنی کوکوختیلە خاکی ئێمە دەبیسترێت.13هەنجیر بەری گرتووە،بۆنی بەرسیلەی مێو بڵاو بووەتەوە.یارەکەم، هەستە،شیرینەکەم، وەرە.»14ئەی کۆترەکەم لەناو کەلەبەری هەڵدێرەکان،لە پەناگای بنارەکان،با ڕوخسارت ببینم،با دەنگت ببیستم،چونکە دەنگت ناسکە وڕوخسارت شیرینە!15ڕێوییەکانمان بۆ ڕاو بکەن،ئەو توولە ڕێوییانەیڕەزەکانمان تێکدەدەن،چونکە ڕەزەکانمان پەسیرەیان گرتووە.16دڵدارەکەم بۆ منە و منیش بۆ ئەوم،لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت.17بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت وتاریکی بڕەوێتەوە،ئەی دڵدارەکەم، بگەڕێوە،وەک ئاسک بە،یان کارمامزلەسەر چیا فرە لووتکەکان.