زەبوورەکان98ckb_bib

زەبوورێک

1گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ،چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە.دەستی ڕاست و بازووی پیرۆزی،سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە.2یەزدان ڕزگاریی خۆی ڕاگەیاند،ڕاستودروستییەکەی بۆ گەلان دەرخست.3خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی،بەیادهێنایەوە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل.هەموو زەوی هەتا ئەوپەڕی دنیا،ڕزگاریی خودای ئێمەیان بینی.
4ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان،بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن.5بە قیسارە مۆسیقا بۆ یەزدان بژەنن،بە قیسارە و دەنگی گۆرانی.6بە زوڕنا و دەنگی کەڕەنا،هاواری شادی بکەن بەرامبەر بە یەزدانی پاشا.
7با دەریا و هەرچی تێیدایە،با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن.8با ڕووبارەکان چەپڵە لێبدەن وهەموو چیاکان هەلهەلە لێبدەن،9لەبەردەم یەزدان،چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات،بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات،گەلانیش بە دادپەروەری.