زەبوورەکان95ckb_bib

1وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین،هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان.2بە ستایشەوە بچینە بەردەمی،بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین.
3لەبەر ئەوەی یەزدان خودایەکی گەورەیە،پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە.4قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە ولووتکەی شاخەکان هی ئەون.5دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە،بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا.
6وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین،لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،7چونکە ئەو خودامانە وئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین،مەڕی دەستی ئەوین.ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت:8«دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا،وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا لە بیابان،9لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە،هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی،بەڵام هەر تاقییان کردمەوە.10چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم،فەرمووم: ”ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە وڕێگای منیان نەناسی.“11بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:”نایەنە ناو حەسانەوەی من.“»