زەبوورەکان88ckb_bib

گۆرانییەک. زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. بەگوێرەی «ماحەلەت لعەنۆت». هۆنراوەیەکی هێیمانی ئەزراحی.

1ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم،شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد.2با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت،گوێ بۆ هاوارم شل بکە.
3گیانم پڕ خراپە بووە وژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە.4وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان،وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت.5لەناو مردووان وازلێهێنراو،وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو،ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە،ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە.
6لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم،لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی.7تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە،شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن.8ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە،قێزم لێ دەکەنەوە.گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە،9بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە.ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم،دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە.10ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟11ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت،یان لە لەناوچوون باسی دڵسۆزییەکەت؟12ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت،یان لە خاکی لەبیرچوون ڕاستودروستیت؟
13ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم،بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت.14ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە،ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟
15من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم،بەرگەی ترسەکانی تۆم گرت و سەرم لێ شێوا.16تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی،ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم.17وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم،لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم.18دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە،تاریکی بووە بە نزیکترین هاوڕێم.