زەبوورەکان84ckb_bib

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، لەسەر ئاوازی گتیت، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

1ئەی یەزدانی سوپاسالار،ماڵەکەت چەند خۆشە!2گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە.لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو.3تەنانەت پاساریش ماڵی دەست دەکەوێت وپەڕەسێلکەش هێلانە، بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت،لە نزیک قوربانگای تۆ،ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام.4خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن،هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن.
5خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە،ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە ،6کە بە دۆڵی فرمێسک تێدەپەڕن،دەیکەنە کانیاو،پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات.7لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە،هەتا هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت.
8ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت،خودای یاقوب، گوێ شل بکە.9ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان،سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت بکە.
10یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆلە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە.ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد،نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران،11لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە،یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت،ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە.
12ئەی یەزدانی سوپاسالار،خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.