زەبوورەکان83ckb_bib

گۆرانییەک، زەبوورێکی ئاساف.

1ئەی خودایە، بێدەنگ مەبە،کپ مەبە، خودایە، هێدی مەبە.2ئەوەتا دوژمنانت هەرایانە،ناحەزانت لە دژت ڕاپەڕیون.3ڕاوێژ دەکەن لە دژی گەلەکەت،پیلان دەگێڕن لە دژی ئەوانەی تۆ پەنات داون.4دەڵێن: «با لەناو نەتەوەکان بیانسڕینەوە،لەمەودوا ناوی ئیسرائیل باس نەکرێت.»
5بە هاوبیری پێکەوە پیلان دەگێڕن،لە دژی تۆ پەیمانیان بەستووە.6خێوەتەکانی ئەدۆم و ئیسماعیلییەکان ،مۆئاب و هاجەرییەکان،7جوبەیل و عەمۆن و عەمالێق ،فەلەستیە لەگەڵ دانیشتووی سور.8هەروەها ئاشوریش چووەتە پاڵیان،بوونە بازووی بەهێزی نەوەی لوت .
9هەروەک چیت لە میدیان کرد ئاوایان لێ بکە،هەروەک چیت لە سیسرا و یاڤین کرد لە ڕووباری قیشۆن ،10کە لە کانی دۆر فەوتان،بوون بە زبڵ بۆ زەوی.11گەورەکانیان وەک عۆرێڤ و زئێڤ لێ بکە،هەموو میرەکانیان وەک زەڤەح و زەلموناع ،12ئەوانەی گوتیان: «لەوەڕگاکانی خودادەکەینە موڵکی خۆمان.»
13ئەی خودای من، بیانکە بە تەپوتۆز،وەک کای دەم بایان لێ بکە.14وەک چۆن ئاگر دارستان دەسووتێنێت،وەک گڕ چیا دەسووتێنێت،15ئاوا بە ڕەشەبای خۆت ڕاویان بنێ،بە گەردەلوولی خۆت هوڕیان بکە.16ئەی یەزدان، ڕوویان بە شەرمەزاریی داپۆشە،تاکو بەدوای ناوتدا بگەڕێن.
17هەتاهەتایە شەرمەزار و پەرێشانن،ڕیسوا دەبن و دەفەوتێن.18با بزانن کە تۆ، ئەوەی ناوت یەزدانە،لەسەر هەموو زەوی تەنها تۆ هەرەبەرزیت!