زەبوورەکان8ckb_bib
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت.
زەبوورێکی داود.
1ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.2بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆرانهێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت،هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.3کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم،کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە،مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،4مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟5کەمێک لە فریشتەکانت بە کەمتر دانا وتاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری.6دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا،تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو:7هەموو مەڕ و مانگاکان،هەروەها ئاژەڵی کێوی،8باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا وهەرچی لەناو دەریادا دەژی.9ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!