زەبوورەکان79ckb_bib

زەبوورێکی ئاساف.

1ئەی خودایە، نەتەوەکان هاتوونەتە ناو میراتی تۆ،پەرستگای پیرۆزی تۆیان گڵاو کردووە،ئۆرشەلیمیان کردووە بە کەلاوە.2تەرمی خزمەتکارەکانی تۆیانکردووە بە خۆراکی باڵندەی ئاسمان وگۆشتی خۆشەویستانت بۆ دڕندەی زەوی.3لە دەوروبەری ئۆرشەلیم وەک ئاو خوێنیان ڕشتن،کەس نەبوو بیاننێژێت.4بووین بە پەندی دراوسێکانمان،بووین بە سووکایەتی و گاڵتەجاڕی دەوروبەرمان.
5ئەی یەزدان هەتا کەی؟ ئایا هەتاسەر هەر تووڕە دەبیت؟هەتا کەی ئیرەییت وەک ئاگر دەسووتێت؟6تووڕەیی خۆت بەسەر ئەو نەتەوانەدا ببارێنە کە پشت گوێت دەخەن،بەسەر ئەو شانشینانەدا بیڕێژە کە بە ناوی تۆ ناپاڕێنەوە،7چونکە ئەوانە یاقوبیان هەڵلووشیوە،نیشتیمانیان خاپوور کردووە.
8گوناهی باپیرانی پێش خۆمان لەسەر مەژمێرە،با بەزەییت زوو پێشمان بکەوێت،چونکە ئێمە زۆر زەلیل بووین.9ئەی خودای ڕزگارکەرمان، یارمەتیمان بدە،لەبەر شکۆی ناوی خۆت.دەربازمان بکە و لە گوناهمان خۆشبە،لە پێناوی ناوی خۆت.10بۆچی نەتەوەکان بڵێن:«کوا خوداکەیان؟»با هەموو نەتەوەکان بزانن کە تۆ لەبەرچاوی هەموومانتۆڵەی خوێنی ڕژاوی خزمەتکارەکانی خۆت دەکەیتەوە.11با ناڵە و هاواری دیلەکانت پێ بگات،بە گەورەیی بازووی خۆت بیانهێڵەوەئەوانەی سزای مردنیان بەسەردا دراوە.12ئەی پەروەردگار، حەوت ئەوەندەی ئەو سووکایەتییەیدراوسێکانمان پێیان کردی،لە باوەشیان سووکایەتییان پێ بکە.13ئینجا ئێمەی گەلی تۆ، مەڕی لەوەڕگای تۆ،هەتاهەتایە ستایشت دەکەین،نەوە بە نەوە باسی ستایشی تۆ دەکەین.