زەبوورەکان70ckb_bib

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، بۆ داود، بۆ یادکردنەوە.

1ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم،ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم.
2با شەرمەزار و سووک بنئەوانەی گیانی منیان دەوێت،با ببەزن و ڕیسوا بنئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن.3با هەڵبێن لە شەرمانئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!»4بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن،شاد و دڵخۆش بن.با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!»ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن.
5بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم،خودایە، خێرا وەرە بۆ لام.یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی،ئەی یەزدان، دوامەکەوە.