زەبوورەکان65ckb_bib
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود، گۆرانییەک.
1ئەی خودایە، ستایشکردن لە سییۆن شایانی تۆیە،نەزرەکانمان بۆ تۆ بەجێدەهێنین.2ئەی ئەوەی گوێت لە نوێژ دەبێت،هەموو کەس بۆ لای تۆ دێت.3کاتێک گوناه بەسەرماندا زاڵ بوو،تۆ کەفارەتی یاخیبوونەکانی ئێمەت کرد.4خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هەڵیاندەبژێریت ونزیکیان دەکەیتەوە بۆ ئەوەی لە حەوشەی ماڵەکەت بژین!تێر بووین لە چاکی ماڵەکەت،لە پەرستگای پیرۆزی تۆ.5بە سامناکی ڕاستودروستی وەڵاممان دەدەیتەوە،ئەی خودای ڕزگارکەرمان،ئەی ئەوەی دانیشتووانی سەراپای زەوی ودەریا دوورەکان پشتت پێ دەبەستن،6کە بە هێزی خۆت چیاکانت دامەزراندووە،بە توانا خۆتت چەکدار کردووە،7کە هەڵچوونی دەریاکان هێمن دەکەیتەوە،هەڵچوونی شەپۆلەکانیان،هەروەها ئاژاوەی گەلان.8ئەوانەی لەوپەڕی جیهان دەژین، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەترسن.لە شوێنی دەرکەوتنی بەرەبەیان و ئاوابوونی ئێواران،گۆرانی شادمانییان پێ دەڵێیت.9بایەخ بە زەوی دەدەیت و ئاوی دەدەیت،زۆر بەپیت و فەڕی دەکەیت،جۆگەکانی خودا پڕ ئاون،دەغڵودانیان ئامادە دەکەیت،چونکە بەم شێوەیە ڕێکت خستووە.10هێڵی جووتەکانی تێر ئاو دەکەیت وتەخت و ڕێکیان دەکەیت،بە لێزمەی باران پاراوی دەکەیت وبەروبوومیان بەرەکەتدار دەکەیت.11بە چاکەی خۆت تاج دەخەیتە سەر ساڵ وڕێڕەوەکانت چەوری لێ دەچۆڕێت.12لەوەڕگاکانی دەشتودەر پڕ دەبن،ناوقەدی گردەکان بە شادی دەبەستییەوە.13مێرگەکان بە ڕانە مەڕ و مێگەل دادەپۆشرێن،دەغڵودان دەبن بە کەوای دۆڵەکان،لە شادمانیدا هاوار دەکەن و گۆرانی دەڵێن.