زەبوورەکان60ckb_bib

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر گوڵی سەوسەنی پەیمان. پاڕانەوەیەکی داودە بۆ فێرکردن. کاتی شەڕکردنی لەگەڵ ئارامییەکانی میسۆپۆتامیا و ئارامییەکانی چۆڤا، هەروەها کاتێک یۆئابگەڕایەوە و لە دۆڵی خوێدوازدە هەزاری لە ئەدۆمییەکان کوشت.

1ئەی خودایە، ئێمەت ڕەتکردەوە و ئێمەت شکاند،تۆ تووڕە بووی، ئێستا بمانگەڕێنەوە!2تۆ زەویت لەرزاند و شەقت کرد،شکاوییەکانی چاک بکەرەوە، چونکە لەرزۆکە.3کاتی سەختت نیشانی گەلەکەت دا،بادەی سەرگەردانیت پێمان نۆشی.4بەڵام بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئاڵات هەڵکرد،بۆ ئەوەی لە دژی تیری دوژمنان بشەکێتەوە.
5بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە،بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.6خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی:«بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم ودۆڵی سوکۆت دەپێوم.7گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە،ئەفرایم کڵاوی منە،یەهودا داری دەسەڵاتی منە،8مۆئاب دەستشۆرمە،پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم،لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»
9کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟10ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە وئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟11یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە،چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.12لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین،هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.