زەبوورەکان51ckb_bib

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان. زەبوورێکی داودە. کاتێک ناتانی پێغەمبەر هاتە لای دوای ئەوەی داود لەگەڵ بەتشەبەعجووتبوو.

1ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە،بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە.2بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە ولە گوناهم پاکم بکەرەوە،3چونکە من یاخیبوونم دەزانم،هەمیشە گوناهم لەبەردەممە.4لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد،لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد،تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت،دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت.5ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم،گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە.6ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت،لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت.
7بە زوفا پاکم بکەرەوە پاک دەبم،بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم.8با گوێم لە شادی و خۆشی بێت،با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن.9چاو لە گوناهەکانم بپۆشە وهەموو خراپەکانم بسڕەوە.
10ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە وڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە.11لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە،ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە.12شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە،بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە.
13ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم،گوناهباران دەگەڕێنەوە لات.14ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە،هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت.15ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە ودەمم ستایشت ڕابگەیەنێت.16تۆ بە قوربانی دڵشاد نابیت، ئەگینا پێشکەشی دەکەم،بە قوربانی سووتاندن ڕازی نابیت.17قوربانی بۆ خودا ڕۆحێکی شکاوە،ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت.
18بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە،شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە.19ئەوسا بە قوربانی ڕاستودروستی وبە قوربانی سووتاندنی تەواو دڵشاد دەبیت،ئەوسا گا لەسەر قوربانگاکەت پێشکەش دەکرێت.