زەبوورەکان48ckb_bib
گۆرانییەک، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.
1یەزدان مەزنە و شایانی هەموو ستایشێکە،لە شاری خودامان، لە کێوی پیرۆزی خۆی.2کێوی سییۆن جوانە لە بەرزاییدا،خۆشی هەموو زەوییە،وەک لووتکەی شاخی چافۆن ،شاری پاشای گەورەیە .3خودا لەناو قەڵاکانیوەک پەناگایەک ناسراوە.4ئەوەتا پاشاکان هێزیان کۆکردەوە،ئەوەتا پێکەوە هاتنە پێشەوە،5کە بینییان تاسان،بە ترسەوە هەڵاتن.6لەوێ لەرزیان لێهات،ژانیان گرت، وەک ژن لە کاتی منداڵبوون.7وەک کەشتییەکانی تەرشیش تێکت شکاندن،بە بای ڕۆژهەڵات تەفروتونات کردن.8هەروەک بیستمان،ئاواش بینیمانلە شاری یەزدانی سوپاسالار،لە شاری خودامان:«خودا هەتاهەتایە دەیچەسپێنێت.»9ئەی خودایە، لە ناوەندی پەرستگاکەتبیر لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکەینەوە.10ئەی خودایە، وەک ناوتستایشت دەگاتە ئەوپەڕی زەوی،دەستە ڕاستت پڕە لە ڕاستودروستی.11کێوی سییۆن شادمان دەبێت،کچانی یەهودا دڵخۆش دەبنبەهۆی دادوەرییەکانت.12بە دەوری سییۆندا بگەڕێن، بە دەوریدا بسووڕێنەوە،قوللەکانی بژمێرن،13لە شووراکانی وردبنەوە،بڕواننە قەڵاکانی،هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن.14هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە،هەتا مردنیش ئەو ڕابەرمانە.