زەبوورەکان47ckb_bib
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان،زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.
1ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن،بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن.2یەزدانی هەرەبەرز بە سامە،پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە.3نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان،گەلانی خستە ژێر پێمان.4میراتی بۆ هەڵبژاردین،ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە،ئەوانەی کە ئەو خۆشیویستن.5لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە ،یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا.6گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش،گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش.7خودا پاشای هەموو زەوییە،هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن.8خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات،خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت.9سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە،چونکە پاشاکانی زەوی هی خودان،ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە.