زەبوورەکان43ckb_bib
1ئەی خودایە، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە،پارێزگاریم لێ بکە لە نەتەوەیەکی خوانەناس،لە پیاوی فێڵباز و لە زۆردار دەربازم بکە.2تۆ خودا و قەڵای منی.بۆ وازت لێ هێنام؟بۆچی دەبێت بناڵێنم،بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟3ڕووناکی و ڕاستی خۆت بنێرە،با ئەوان ڕێنماییم بکەن،با ئەوان بمهێننە کێوی پیرۆزت،بۆ نشینگەکەت.4ئەوسا دێم بۆ قوربانگای خودا،خودای خۆشی و دڵشادیم،خودایە، خودای من، بە قیسارەوە ستایشت دەکەم.5ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟ئومێدت بە خودا هەبێت،چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم،ئەو ڕزگارکەر و خودامە.