زەبوورەکان42ckb_bib
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح
1چۆن ئاسک بە پەرۆشە بۆ ئاوی ڕووبار،ئەی خودایە، گیانی منیش بە پەرۆشە بۆ تۆ.2گیانم تینووی خودایە، خودای زیندوو.کەی دێم و بە دیداری خودا شاد دەبم ؟3بە شەو و ڕۆژ فرمێسکەکانم بوون بە خۆراکم،لە کاتێکدا بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟»4هەناوم دەتوێتەوە ئەو کاتەی دێتەوە یادم:چۆن لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا دەڕۆیشتین،بەرەو ماڵی خودا پێشڕەویانم دەکرد،بە هەلهەلە و ستایشکردنەوە لەناو کۆمەڵی جەژنگێڕان.5ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟بۆ لە ناخمدا پەرێشانیت؟ئومێدت بە خودا هەبێت،چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم،ئەو ڕزگارکەر و خودامە.6گیانم خەمبارە لە ناخم،بۆیە یادت دەکەمەوەلە لای ڕووباری ئوردون،لە بەرزاییەکانی حەرمۆنەوە ، لە کێوی میچعارەوە.7قووڵایی بانگی قووڵایی دەکات،بە دەم خوڕەی تاڤگەکانتەوە،هەموو شەپۆلەکانت و تەوژمەکانت بەسەرمدا کەوتوون.8بە ڕۆژ یەزدان خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی ئاراستە دەکات،بە شەویش سروودی ئەو لەسەر لێومە،نوێژێکە بۆ خودای ژیانم.9خودا، کە تاشەبەردی منە، پێی دەڵێم:«بۆچی لە یادت کردووم؟بۆچی دەبێت بناڵێنم،بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟»10بە تێکشکانی ئێسقانەکانمناحەزانم توانجم تێدەگرن،بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟»11ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟ئومێدت بە خودا هەبێت،چونکە من هەر ستایشی ئەو دەکەم،ئەو ڕزگارکەر و خودامە.