زەبوورەکان3ckb_bib

زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمیکوڕی هەڵات.

1ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن!چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە!2زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن:«خودا ڕزگاری ناکات.»
3بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت،شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە.4پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە.
5ڕادەکشێم و دەخەوم،بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات.6لە دەیان هەزار کەس ناترسم،ئەوانەی دەوریان گرتووم.
7ئەی یەزدان، ڕاپەڕە!ئەی خودای من، ڕزگارم بکە!بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت وکەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی.
8ڕزگاری لە یەزدانەوەیە،با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.