زەبوورەکان29ckb_bib
زەبوورێکی داود «لە جەژنی کەپرەشینە».
1ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن،ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان.2ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە.3دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە،خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات،یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات.4دەنگی یەزدان بە هێزە،دەنگی یەزدان بە شکۆیە.5دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت،یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەشکێنێت،6وا دەکات لوبنان وەک گوێرەکە ڕابکات وحەرمۆنیش وەک جوانەگای کێوی.7دەنگی یەزدان چەخماخە دەداتبە بروسکە و تریسکەوە.8دەنگی یەزدان بیابان دەلەرزێنێتیەزدان بیابانی قادێش دەلەرزێنێت.9دەنگی یەزدان دار بەڕوو لوول دەدات ودارستانەکان ڕووت دەکاتەوە.لەناو پەرستگاکەیدا هەموو هاوار دەکەن: «شکۆمەندی!»10یەزدان بە تەختی پاشاییەوە، لەسەر تۆفان دادەنیشێت،یەزدان هەتاهەتایە وەک پاشا لەسەر تەخت دادەنیشێت.11یەزدان هێز بە گەلەکەی دەبەخشێت،یەزدان بەرەکەتی ئاشتی دەداتە گەلەکەی.