زەبوورەکان25ckb_bib
زەبوورێکی داود.
1ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە.2ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە.ڕێ مەدە شەرمەزار بم،دوژمنانم پێ خۆش مەکە.3هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیەشەرمەزار نابن،بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبنکە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن.4ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە،ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە.5لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە،چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت،بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە.6ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت،چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن.7ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم ویاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە،بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە،لە پێناوی چاکی خۆت.8یەزدان چاک و سەرڕاستە،بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات،9ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری،ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات.10هەموو ڕێگاکانی یەزدان ڕاست و خۆشەویستی نەگۆڕنبۆ ئەو کەسانەی فەرزەکانی پەیمانەکەی ناشکێنن.11ئەی یەزدان، لە پێناوی ناوی خۆت،لە گوناهم خۆشبە، هەرچەندە گەورەشە.12کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە.13هەموو ڕۆژانی لە چاکەدا دەبێت وزەوی بە میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە.14خودا نهێنی خۆی بەوانە دەسپێرێت کە لێی دەترسن،وا دەکات پەیمانەکەی زانراو بێت لەلایان.15من هەمیشە چاوم ئاراستەی یەزدان کردووە،چونکە تەنها ئەو پێم لە تەڵە دەکاتەوە.16ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە،چونکە تەنها و کڵۆڵم.17دڵتەنگیم زیاد بووە،لە تەنگانەکانم ڕزگارم بکە.18تەماشای داماوی و ڕەنجکێشانم بکە ولە هەموو گوناهەکانم خۆشبە.19تەماشای دوژمنەکانم بکە چەند زۆر بوونە وچەند بە قینەوە ڕقیان لێمە.20ژیانم بپارێزە و ڕزگارم بکە،شەرمەزارم مەکە،چونکە پەنا وەبەر تۆ دەهێنم.21با دروستی و سەرڕاستی پارێزەرم بن،چونکە ئومێدم بە تۆیە.22ئەی خودایە، ئیسرائیل بکڕەوەلە هەموو تەنگانەکانی!