زەبوورەکان24ckb_bib
زەبوورێکی داود.
1زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە،جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین،2چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە ولەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە.3کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟4ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت،ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات وبە درۆ سوێند نەخوات.5لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت،لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن.6ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت،ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب.7ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە،هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.8ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە،یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ.9ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە!هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.10ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە.